توركیا لەبارەی رۆژئاوای كوردستان پێشنیازێک ده‌داته‌ ئه‌مریكا


نەتەوە  |   12:26:07 2018-02-16  |   (743) جار خوێندراوەتەوە

بەرپرسێکی تورکیا ڕایگەیاند، "ئەنقەرە پێشنیازی کشانەوەی هێزەکانی سوریای دیموکراتی بۆ ڕۆژهەڵاتی فورات داوەتە واشنتۆن و لەبەرامبەردا هێزە تورکی و ئەمریکییەکان لە شاری منبج جێگیربن".
A+    A-

 

ماڵپەڕی سکای نیوز له‌ زاری به‌رپرسه‌كه‌ی توركیاوه‌ ئه‌وه‌شی خستۆته‌ڕوو، "ئەمریکا تاوتوی پێشنیازەکەی ئەنقەرە دەکات کە ئەمڕۆ لەمیانی سەردانەکەی بۆ تورکیا دراوەتە ڕێکس تیلەرسن وەزیری دەرەوەی ئه‌و وڵاته‌.


ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ دوێنێ ڕەجەب تەیب ئەردۆغان لەگەڵ ڕێکس تیلەرسن وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆشکی سەرۆکایەتی لە ئەنقەرە و دوور لە چاوی میدیاکان کۆبووەوە، هاوكات بەپێی میدیاکانی تورکیا، ئەردۆغان بەڕوونی چاوەڕوانی و کارە لەپێشینەکانی وڵاتەکەی لەبارەی عێراق و سوریا و شەڕی دژی تیرۆرەوە بە ڕێکس تیلەرسن وتووە.


هه‌ر دوێنێ وەزارەتی بەرگری ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، جەیمس ماتیس وەزیری بەرگری ئەمریکا لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ نورەدین جانکلی هاوتا تورکییەکەی، داوای کردووە ئەنقەرە هەوڵەکانی چڕبکاتەوە بە ئاراستەی دژایەتیکردنی داعش لە سوریا، وەک ئاماژەیەک بۆ هێرشەکانی تورکیا لە عەفرین.
 
















زۆرترین بینراوەکان