عێراق پابه‌ند ده‌كرێت به‌ ره‌وانه‌كردنی موچه‌ی ئه‌م مانگانه‌ بۆ هه‌رێم


نەتەوە  |   00:28:59 2018-02-16  |   (7,569) جار خوێندراوەتەوە

حكومه‌تی عیراق پابه‌ند ده‌كرێت به‌ناردنی موچه‌ی چوار مانگی موچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان، په‌رله‌مانتارێكی كوردیش له‌به‌غدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت: "ئه‌گه‌ر به‌غداو هه‌ولێر بگه‌نه‌ ڕێكه‌وتن، له‌مانگی 11ی ساڵی ڕابردووه‌وه‌ موچه‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌نێردرێت".
A+    A-


تاڤگه‌ ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، ڕایگه‌یاند: هه‌رچه‌ند حه‌یده‌ر عه‌بادی به‌ به‌رده‌وامی پابه‌ندبوونی خۆی به‌ناردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ده‌رده‌بڕێت، به‌ڵام به‌رچاو ڕوونییه‌كی له‌سه‌ر واده‌ی ناردنی موچه‌ نه‌خستۆته‌ڕوو".


سه‌باره‌ت به‌ناردنی موچه‌ی مانگه‌كانی ڕابردووی موچه‌خۆرانی هه‌رێم، تاڤگه‌ ئه‌حمه‌د ئاشكرایكرد: "له‌مانگی 11ی 2017ه‌وه‌ كه‌ نه‌وت به‌ته‌واوی كه‌وتۆته‌ ژێر ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی عیراق، موچه‌ی مانگه‌كانی 11 و 12 و 1 و 2ی ئه‌مساڵیش له‌سه‌ر حكومه‌تی عیراقه‌، به‌ڵام شێوازی ناردنی موچه‌ی ڕوون نه‌كردۆته‌وه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌گه‌ر به‌حه‌ق بێت ده‌بێت چوار موچه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی هه‌رێم بكات، ناردنی چوار موچه‌ش ئاساییه‌و پشكی موچه‌خۆرانه‌".


جه‌ختیشیكرده‌وه‌، ئه‌گه‌ر رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌رێم بكرێت، به‌غدا پابه‌ند ده‌بێت به‌ناردنی ئه‌و موچانه‌و به‌رده‌وامیدانیش به‌ناردنی موچه‌ی مانگه‌كانی داهاتوو به‌هه‌مانشێوه‌ی فه‌رمانبه‌رانی تری عیراق، سه‌باره‌ت به‌داواكاریه‌كانی هه‌رێم و به‌غداش، ڕایگه‌یاند: زۆرجار داواكاری هه‌رێم و به‌غدا بۆئێمه‌ نادیاره‌و ناشزانین كێشه‌ی كۆبونه‌وه‌كانی پێشتریشیان چی بووه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌پشتی په‌رده‌ كۆبونه‌وه‌كانیان ئه‌نجامده‌ده‌ن.
 
















زۆرترین بینراوەکان