وردبینیكردن لە وەزارەتێكی تر دەستیپێكرد، به‌ رێژه‌ی له‌ 45% موچەیان زیاد دەكرێت


نەتەوە  |   00:18:56 2018-02-15  |   (2,445) جار خوێندراوەتەوە

وردبینیكردن لە لیستی موچەی وەزارەتێكی دیكەی حكومەتی هەرێم دەستیپێكرد، به‌رپرسێكی باڵای وەزارەته‌كه‌ش رایدەگەیەنێت، "تەواوی زانیارییەكانمان خستۆتە بەردەستی لیژنەكە"، ئاشكراشی ده‌كات، ئەگەر موچەی وەزارەتەكەیان هاوتای عیراق بكرێت، ئەوە موچەكانیان زیاد دەكات".
A+    A-

 

هۆگر شاڵی بریكاری وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێم، رایگەیاند: رۆژی 14/ 2/2018، لیژنەیەكی بەغدا بۆ وردبینیكردن كە لە سێ كەس پێكهاتبوون سەردانی وەزارەتی كارەبایان كردو لەگەڵ تیمێكی وەزارەتەكە كۆبوونەوەو داتاكانی تایبەت بەلیستی موچەو میلاكات و بایۆمەتری فەرمانبەرانیان خرایە بەردەست.


ناوبراو وتیشی: "ئەو لیژنەیە بەهەمان میكانزمی وەزارەتەكانی تر دەست بەوردبینیكردن لە لیستی موچەی وەزارەتی كارەبا دەكەن و دواتر بەڕێژەی (20% بۆ 30%) نمونە وەردەگرن، بەڵام هیچ كاتێكیان بۆ كۆتاییهێنانی كارەكانیان دیارینەكرد و تەنها ئەوەیان وتووە كە دوای كۆتاییهاتنی پڕۆسەكە، راپۆرتی خۆیان بۆ لیژنەی باڵا لە بەغدا بەرز دەكەنەوە".


بەوتەی بریكاری وەزارەتی كارەبای هەرێم له‌ كۆتایی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی ئێس ئێن ئێن ئاشكراشیكرد، رێژەی دەرماڵەی كارمەندانی كارەبا لەهەرێمی كوردستان لە(30%)یە، بەڵام لە عیراق (75%)، بۆیە ئەگەر موچەی هەرێم و بەغدا یەكسان بكرێت، ئەوە دەرماڵەی موچەخۆرانی وەزارەتی كارەبا زیاد دەكات، بەڵام نازانین ئایا موچەكان هاوتا دەكرێن یان نا.
 
















زۆرترین بینراوەکان