ده‌ست به‌دابه‌شكردنی ئه‌م پاره‌یه‌ ده‌كرێت


نەتەوە  |   00:16:45 2018-02-15  |   (2,770) جار خوێندراوەتەوە

نه‌ته‌وه‌ "سایلۆی چوارقوڕنە لە دەڤەری ڕاپەڕین ئاگاداری جوتیارانی دەڤەرەکە دەکاتەوە، کە بە مەبەستی وەرگرتنی پارەی گەنمی 2017 سەردانی ئەو سایلۆیە بکەن و پێداویستیەکانیش لەگەڵ خۆیاندا ببەن.
A+    A-

 

شەماڵ حوسێن بەڕێوبەری سایلۆی چوارقوڕنە ڕایگەیاند، ماوەی چەند ڕۆژێکە بڕە پارەی گەنمی جوتیارانی دەڤەری ڕاپەڕین بۆ ساڵی 2017 گەیشتۆتە سایلۆکەیان بە مەبەستی دابەشکردنی بەسەر جوتیاراندا لە ناحیەی چوارقوڕنەی سەر بەقەزای ڕانیە.


ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی دواڕۆژ وتیشی "داوا لەسەرجەم ئەو جوتیارانەی دەڤەری ڕاپەڕین دەکەین کە بەشە گەنمەکانیان بۆ ساڵی 2017 داوەتە سایلۆی چوارقوڕنە ئەوا سەردانی سایلۆ بکەن بۆ وەرگرتنی پارەکانیان".


ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ئەو جوتیارانەی چەکی پارەکەیان بەناوی خۆیانەوەیە پێویستە کۆپی ناسنامەی کەسیان بهێنن و ئەوانەشی چەکی پارەکانیان بەناوی خۆیان نیە دەبێت بریکارنامەی خاوەن چەکەکە لەگەڵ خۆی بهێنێت".
 
















زۆرترین بینراوەکان