یه‌كێتی بڕیارێكی گرنگ ده‌دات


نەتەوە  |   00:14:52 2018-02-15  |   (281) جار خوێندراوەتەوە

نه‌ته‌وه‌ "بەنێوەندگیری ئەنجوومەنی ناوەندی یەکێتیی، ئەنجووومەنەکە و سەرکردایەتیی ئەو حیزبە کۆبوونەوەیەکی ھاوبەش بۆ دیاریکردنی رۆژی کۆنگرە دەبەستن.
A+    A-

 

به‌پێی زانیارییه‌كان ئەنجوومەنی ناوەندی ھەموو ئامادەکاری و پەیڕەوی نێوخۆی کۆنگرەی چوارەمی تەواوکردووە و لیژنەی باڵای مەکتەبی سیاسیش پەسندی کردووە، بۆ ئەو کۆبوونەوەش خۆیان بانگھێشتیان بۆ ھەردوو ئۆرگانەکە ناردووە.


له‌وباره‌شه‌وه‌ لەتیف نێروەیی، وتەبێژی ئەنجوومەنی ناوەندی یەکێتی بەسایتی رووداوی راگەیاندوه‌ "ئەو کۆبوونەوەیە بۆ ئاشتەوایی نێو یەکێتییە، نەک بۆ رەخنە و یەکدی تاوانبارکردن، بەو ئامانجەیە رۆژی کۆنگرە دیاریبکەین، کە زۆرینە لەگەڵ ئەوەدان پێش ھەڵبژاردنەکان ئەنجام بدرێت".


لەنێوخۆی یەکێتیدا دوو بۆچوون لەسەر نوێبوونەوەی ئەو حیزبە سەریھەڵداوە، ھەندێک پێیانوایە بەبێ کۆنگرە برینەکانی یەکێتی ساڕێژ نابن، رایەکیش ھەیە پێیوایە بەر لە ھەڵبژاردنەکان لەبری کۆنگرە پلنیۆم ببەسترێت.


لای خۆشیه‌وه‌ سامان گەرمیانی، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی رایگەیاند "بەبڕوای من باشترە پلنیۆم ببەسترێت، چونکە کۆنگرە کاتی زیاتردەوێت، لەگەڵ لیژنەی کۆنگرە لەکۆبوونەوەکە قسە دەکەیەن، ئەگەر ئەوان ئامادەکارییان کردبوو ئەوکات رۆژی 5ـی 3ـی ئەمساڵ دەکەینە رۆژی کۆنگرەی چوارەممان".


کۆبوونەوەکەی یەکێتی ھاوکاتە لەگەڵ دوایین وادەی کۆمسیۆن بۆ ناردنی لیستی کاندیدی حیزبەکان، ھەرچەندە لیستەکەی یەکێتی، کە زۆرینەیان گەنج پێکیھێناوە، بەڵام لەو کۆبوونەیەدا دوایین پێداچوونەوە و ئاڵوگۆڕی لەسەر دەکرێت.
 
















زۆرترین بینراوەکان