ده‌رون گێژه‌ن له‌ رۆژی ڤالانتایندا ئه‌م وێنه‌یه‌یی بڵاوكرده‌وه‌


نەتەوە  |   00:12:30 2018-02-15  |   (1,815) جار خوێندراوەتەوە

ده‌رون گێژه‌ن پێشكه‌شكاری ناسراوی كورد له‌ رۆژی خۆشه‌ویستیدا وێنه‌یه‌كی نوێی بڵاوكرده‌وه‌ و له‌گه‌ڵ وێنه‌كه‌ش ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، "خۆشەویستی کاری روحە، نمایش ناکرێت، گەر نمایشت کرد (ئەکتەر)یت نەک (عاشق)".
A+    A-

 

ده‌رون له‌ رۆژی ڤالانتایندا له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام وێنه‌یه‌كی خۆی بڵاوكردۆته‌وه‌ و به‌ نوسینێكیش سه‌رنجی هه‌وادارانی به‌لای خۆیدا راده‌كێشیت و ده‌ڵێت "خۆشەویستی کاری روحە نمایش ناکرێت، گەر نمایشت کرد (ئەکتەر)یت نەک (عاشق)".


نوسیویشیه‌تی "ئەم دێرەم پێشکەشە بە ئەکتەرەکانی رۆژی خۆشەویستی، رەنگە ھەشبن ئەکتەر نەبن، بەڵام شەپۆلی نمایشی سۆشیال میدیا بردوونی، ئەمە رای منە!".


جێی باسه‌، ده‌رون گێژه‌ن نزیكه‌ی دوو ساڵه‌ له‌ هاوسه‌ری پێشووی هه‌ژان هێرش جیابۆته‌وه‌ و تائێستا هاوسه‌رگیری نه‌كردۆته‌وه‌، ناوبراو خاوه‌نی منداڵێكی كوڕه‌ به‌ناوی باران.


 
















زۆرترین بینراوەکان