داوای لیستی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە دەکرێت


نەتەوە  |   21:09:48 2018-02-14  |   (2,040) جار خوێندراوەتەوە

سەرچاوەیەك لە وەزارەتی پێشمەرگە ئاشکرای کردووە کە ئەمریكیەكان داوای لیستی مووچەی ئەم مانگەی وەزارەتی پێشمەرگەیان كردووە.
A+    A-


سەرچاوەیەكی باڵا لەوەزارەتی پێشمەرگە بە ماڵپەڕی خەڵك-ی راگەیاندووە هێشتا روون نییە كەی مووچەی مانگی 10ی ساڵی رابردووی وەزارەتی پێشمەرگە دابەشدەكرێت، بۆیە بەردەوامین لە بەداواداچوونەكان بۆ ئەو مەبەستە.

 

وتیشی: "پێشتر ئەمریكا بۆ مووچە و هەندێك لە پێداویستییەكانی وەزارەتی پێشمەرگە بڕیاری داوە هاوكاریی پێشمەرگە بكات بە بڕی 365 ملیۆن دۆلار، هەرچەندە هێشتا ئەو پارەیە نەگەیشتۆتە حكومەتی هەرێم، بەڵام ئەمریكییەكان بەڵێنی ئەوەیان داوە كە لەئایندەیەكی نزیكدا بڕیارەكە جێبەجێ دەكرێت".

 

ئەو سەرچاوە باڵایە راشیگەیاندووە ئێستا ئەمریكیەكان داوای لیستی مووچەی ئەم مانگەی وەزارەتی پێشمەرگەیان لە بەشی ژمێریاریی وەزارەت كردووەو تەواوی لیستەكەیان پێدراوە، هەرچەندە تائێستا پارەكە نەگەیشتۆتە هەرێم.
















زۆرترین بینراوەکان