وێنە: دیمەنی چرکەساتی لێکهەڵوەشانی بزوێنەری فڕۆکەیەک بە ئاسمانەوە بڵاوکرایەوە


نەتەوە  |   18:07:47 2018-02-14  |   (625) جار خوێندراوەتەوە

لە چەند وێنەیەکدا کە لەناو یەکێک لە فڕۆکەکانی هێڵی ئاسمانی "یونایتد فلایت"دا گیراوە، یەکێک لە بزوێنەرەکان بەتەواوی لەبەریەک هەڵدەوەشێت و لەئاسماندا پارچەکانی لێک دەبێتەوە .
A+    A-

 

بەگوێرەی ئەو وێنانە کە لەلایەن سەرنشینەکانی گەشتی "سان فران- هۆنلولو" لە ئەمریکا گیراوەو ٣٦ خولەک لەو شوێنە دورربووە کە لێی دەنیشێتەوەو دواتر بە پارێزراوی نیشتۆتەوە .

 

لەکاتی رووداوەکەدا سەرجەم سەرنشینەکانی ناو فڕۆکەکە تووشی ترس و دڵەڕاوکێی زۆربوون و راستەوخۆ پاش نیشتنەوەی لە دوورگەکەی ویلایەتی هاوای ئاگرکوژێنەرەوەو تیمەکانی فریاکەوتن گەیشتونەتە شوینەکەو سەرنشینەکان هیچیان زیانیان پێ نەگەیشتووە .

 

وەک ئەندازیارەکانی هێڵی فڕۆکەوانییەکە ئاشکراشیانکردووە کە بزوێنەرەکە تووشی کێشەیەک بووەو بەو هۆیەشەوە پارچەکانی لێک هەڵوەشاون.
















زۆرترین بینراوەکان