حكومه‌تی عێراق بڕیارێکی لەبارەی مووچەی فەرمانبەران هەڵوەشاندەوە


نەتەوە  |   14:57:59 2018-02-14  |   (2,635) جار خوێندراوەتەوە

حكومەتی عێراق بڕیاری بڕینی 3.8% ی مووچەی فەرمانبەرانی هەڵوەشاندەوە، کە پێشتر بۆ حەشدی شەعبی ‌و ئاوارەكان خەرجدەکرا.
A+    A-

 

بەپێی راگەیه‌ندراوێکی حكومەتی عێراق كە واژۆی مەهدی عەلاق، ئەمینداری گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی لەسەرە، حكومەتی عێراق رەزامەند دەربڕیوە لەسەر هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری بڕینی بەشێك لە مووچەی فەرمانبەرانی عێراق، بەو پێیه‌ش بڕیاری بڕینی 3.8%ی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق هەڵوەشاوەتەوە.


لای خۆشیه‌وه‌ ئەحمەد حاجی رەشید، بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندوه‌، "ئەو بڕیارەی حكومەتی عێراق مایەی خۆشحاڵییە، چونكە پاساوێك نەمابوو بۆ بڕینی ئەو 3.8% ـەی مووچەی فەرمانبەران".


ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌هات كه‌ لە یاسای بودجەی 2017ی عێراق، جێگیركرابوو كە هەموو فەرمانبەرێكی عێراق 3.8% ی مووچەكەی بۆ حەشدی شەعبی ‌و ئاوارەكان لێدبڕدرێت و بڕیاره‌كه‌ش جگه‌ له‌ پارێزگاكانی هه‌رێم لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق جێبەجێدەکرا.
 
















زۆرترین بینراوەکان