توركیا به‌فه‌رمی‌ هێرشكردنه‌سه‌ر سێ‌ ناوچه‌ی‌ باشوری كوردستانی راگه‌یاند


نەتەوە  |   13:40:47 2018-02-14  |   (1,300) جار خوێندراوەتەوە

توركیا هێرشده‌كاته‌سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی‌ جیاوازی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌و وڵاته‌ش جه‌ختده‌كاته‌وه‌، "عیراق له‌و هێرشانه‌دا هاوكارییان ده‌كات".
A+    A-

 

مه‌ولود چاوش ئۆغڵو وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ توركیا له‌په‌راوێزی‌ كۆنگره‌ی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ عیراق له‌كوه‌یت په‌یامێكی‌ له‌دژی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان و په‌كه‌كه‌ بڵاوكرده‌وه‌ و رایگه‌یاند، "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگه‌ناده‌ین چیتر په‌كه‌كه‌ له‌هیچ ناوچه‌یه‌كی‌ عیراق بمێنێته‌وه‌ هه‌روه‌كو چۆن له‌توركیاو دواتریش ئێستا له‌سوریا ده‌ستمان پێكردوه‌ كه‌ ڕێگه‌ی‌ مانه‌وه‌یان پێناده‌ین".


ناوبراو وتیشی‌:"به‌هاوكاریی عیراق هێرشده‌كه‌ینه‌سه‌ر (قه‌ندیل، مه‌خمورو شنگال)و چیتر ڕێگه‌ناده‌ین په‌كه‌كه‌ له‌و ناوچانه‌ بمێنێته‌وه‌، ئێمه‌ بڕیارمانداوه‌ له‌هه‌موو ڕویه‌كه‌وه‌ هاوكاریی عیراق بكه‌ین و عیراقیش له‌هه‌موو ڕویه‌كه‌وه‌ هاوكاریی ئێمه‌ ده‌كات".
















زۆرترین بینراوەکان