بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران داوایه‌ك ئاراسته‌ی به‌غدا ده‌كرێت


رۆژان رەحمان رەسول  |   13:17:53 2018-02-14  |   (503) جار خوێندراوەتەوە

نه‌ته‌وه‌ "ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق داوا ده‌كات هه‌نگاوی جدی سه‌باره‌ت به‌ موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هەرێمی کوردستان دوور له‌ موزایه‌ده‌ی سیاسی بنێرێت.
A+    A-

 

ڕه‌نگین عه‌بدوڵا، ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان له‌ په‌رله‌مانی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندوه‌ "له‌ زۆر بۆنه‌ی جیاوازدا گوێمان لێبووه‌ كه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق وتویه‌تی حكومه‌تی فیدڕاڵی پابه‌نده‌ به‌ پێدانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا نازانین ئایا حكومه‌تی به‌غدا له‌وباره‌یه‌وه‌ جدییه‌ یاخود نا".


ناوبراو باسی له‌وه‌شكردووه‌، ئه‌وه‌ی تاوه‌كو ئێستا بینراوه‌ ئه‌و لیژنه‌ی وردبینییانه‌یه‌، به‌ڵام نازانرێت كه‌ی كاره‌كانیان ته‌واو ده‌كه‌ن و تا كه‌ی موچه‌خۆرانی هه‌رێم به‌رگه‌ی ئه‌و بێموچه‌ییه‌ ده‌گرن.


جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه‌ "لێره‌دا ده‌مانه‌وێت بڵێن موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی جا چ له‌ هه‌رێمی كوردستانبێت یاخود سه‌رجه‌م پارێزگاكانی دیكه‌، ده‌ستپانكردنه‌وه‌ نییه‌ به‌ڵكو ساده‌ترین مافه‌ و پێویسته‌ له‌سه‌ر حكومه‌تی ناوه‌ندی و له‌سه‌ری هه‌موشیانه‌وه‌ عه‌بادی ئه‌و به‌رپرسیارییه‌تیه‌ هه‌ڵبگرن".


ئەو پەرلەمانتارە داواشیكردوه‌، هه‌نگاوی جدی بنرێت بۆ دانانی سنورێك بۆ ئه‌و مه‌ینه‌تییانه‌ی موچه‌خۆران دووچاری بوونه‌ته‌وه‌ دوور له‌ موزایه‌ده‌ی سیاسی و لێدوان و په‌یمان له‌ میدیاكانه‌وه‌.
 
















زۆرترین بینراوەکان