ئه‌م منداڵه‌ ئێستا پێشكه‌شكارێكی به‌ناوبانگی كورده‌


نەتەوە  |   12:05:48 2018-02-14  |   (3,042) جار خوێندراوەتەوە

نه‌ته‌وه‌"فوئاد ره‌حیم پێشكه‌شكاری ناسراوی كه‌ناڵی روداوو وێنه‌یه‌كی سه‌رده‌می منداڵی بڵاوكرده‌وه‌ و بووه‌ جێی سه‌رنجی هه‌وادارانی.
A+    A-

 

فوئاد له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام بۆ یه‌كه‌مجار وێنه‌یه‌كی سه‌رده‌می منداڵی بڵاوكرده‌وه‌ و له‌گه‌ڵ وێنه‌كه‌ش نوسیویه‌تی: چه‌ند خۆشه‌ بۆ سه‌رده‌می منداڵی بگه‌ڕێیته‌وه‌.


هاوكات هه‌وادارانی ئه‌و پێشكه‌شكاره‌ به‌ بینی وێنه‌كه‌ سه‌رسام بوون و هه‌ندێكیان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن، كه‌ به‌به‌راود به‌و كاته‌ زۆر گۆراوه‌ و هیوای ته‌مه‌ن درێژی بۆ ده‌خوازن.


جێی باسه‌ فۆئاد ره‌حیم خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌ و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ وه‌ك پێشكه‌شكار له‌سه‌ر شاشه‌ ده‌رده‌كه‌وێت، ناوبراو هاوسه‌رگیری كردووه‌ و خاوه‌نی دوو منداڵه‌.
















زۆرترین بینراوەکان