شاندێكی نوێی له‌به‌غداوه‌ گه‌یشته‌ هه‌رێم


نەتەوە  |   11:53:17 2018-02-14  |   (343) جار خوێندراوەتەوە

بۆ ئاگارداربوون له‌ ره‌وشی هاتوچۆی گه‌رشتیاران و چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كانی شاندێكی ده‌سته‌ی ده‌روازه‌ سنورییه‌كانی حكومه‌تی فیدارڵی عێراق، به‌یانی ئه‌مڕۆ سه‌ردانی مه‌رزی سه‌ر ژێری كرد له‌پارێزگای دهۆك.
A+    A-

 

به‌پێی زانیارییه‌كان، شانده‌كه‌ی حكومه‌تی فیدراڵی نوێنه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م فه‌رمانگه‌كانی سه‌ر به‌ ده‌سته‌ی ده‌روازه‌ سنورییه‌كان و به‌سه‌رۆكایه‌تی شاكر جبوری سه‌ردانی پارێزگای دهۆكیان كردووه‌، له‌گه‌ڵ شاندێكی هه‌رێمدا سه‌ردانی ده‌روازه‌ی سنوری (سه‌ر ژێری)یان كردوووه‌، له‌ سنوری نێوان عێراق و توركیا.


هاوكات له‌و سه‌ردانه‌دا هه‌ردوو شانده‌كه‌ تاوتوێی بارودۆخی ده‌روازه‌كه‌ و میكانیزمی په‌یڕه‌وكراوی هاتن و چوونی گه‌شتیارانیان كردووه‌، هه‌روه‌ها سه‌رۆكی شاندی فیدراڵی سه‌رجه‌م به‌ربه‌ست و كێشه‌ و ئاسته‌نگ و چاره‌سه‌ره‌كانی ئه‌و ده‌روازه‌یه‌ی تۆماركردووه‌.
















زۆرترین بینراوەکان