عه‌بادی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه، به‌فه‌رمی ته‌رخانكردنی بڕه پاره‌یه‌ك بۆعێراق راگه‌یه‌ندرا
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 14/2/2018 حەیدەر عه‌بادی سەرۆک وەزیرانی عێراق له‌میانی پێشكه‌شكردنی وتارێكدا، كه له ڕۆژی كۆتایی كۆنگره‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراق له كوه‌یت به‌ڕێوه‌چوو، باسی سه‌ركه‌وتنه‌كانی سوپای عێراقی له شه‌ڕی دژی داعشدا كرد و رایگه‌یاند "وڵاته‌كه‌ی ئێمه ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر له كۆڵان و ناو شاره‌كانیدا شه‌ڕ ده‌كرا، وڵاته‌كه‌مان وێرانبوو، به‌ڵام هه‌رگیز كۆڵمان نه‌دا تا گه‌یشتنین به ئامانجه‌كه‌مان و سه‌ركه‌وتین به‌سه‌ر تیرۆردا، ئێستاش کاتی ئەوەیە ئاوەدانی بکەینەوە".
ناوبراو هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد، "كارده‌كه‌ین بۆ سەرکەوتن بەسەر سه‌رجه‌م ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی كه دێنه به‌رده‌ممان له ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عێراقدا، هه‌ربۆیه‌ش حكومه‌ت پاكێجێكی نوێی بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه و به‌ڕێوه‌بردنی عێراق پێشكه‌شكردووه.
عەبادی له‌باره‌ی ئابوری عێراقه‌وه ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، "ئێمه كارده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی عێراق ببێته سه‌رزه‌مینی ئابورییه‌كی به‌هێز، هه‌ر له‌م میانه‌یه‌شدا له چه‌ند ڕۆژی رابردودا له ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران پاكێجێكمان ئیمزاكردووه بۆ دووباری بنیادنانه‌وه‌ی كه‌رتی وه‌به‌رهێنان له عێراق".
وتیشی، "داوا له وه‌به‌رهێنه‌ران ده‌كه‌ین هاوكاریمان بكه‌ن و بێنە عێراق بۆ ئه‌وه‌ی كه‌رتی تایبه‌ت شانبه‌شانی حكومه‌ت ڕۆڵی هه‌بێت له‌بنیادنانه‌وه‌ی عێراقدا".
سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌باره‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش و پرسی ئاواره‌كانه‌وه ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو "كارده‌كه‌ین بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌ی كه تیرۆر وێرانی كردون، ئه‌مه سه‌ره‌ڕای گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و پێنج ملیۆن ئاواره‌یه‌ی كه له‌ناوخۆدا به‌هۆی شه‌ڕه‌كانه‌وه ئاواره‌بوو، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته ئه‌م ئاوارانه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان".
هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆ سوباح ئەحمەد سوباح میری کوەیت لە کۆنگرەی ئاوەدانکردنەوەی عێراق رایگەیاند، کۆنگرەی ئاوەدانکردنەوەی عێراق رۆڵێکی کاریگەری دەبێت و داهاتووی ئارام بۆ ناوچەکە دابین دەکات.
میری کوەیت ئاشكراشیكرد، وڵاتەکەی دوو ملیار دۆلار بۆ پرۆسەی ئاوەدانکردنەوەی عێراق تەرخان دەکات، کە ملیارێکی بەشێوەی قەرز دەبێت.
هەر لە چوارچێوەی کۆنگرەی ئاوەدانکردنەوەی عێراق، ئەخیم شتاینەر بەڕێوەبەری بەرنامەی بوژانەوەی نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، کۆنگرەکە هەلێکی گرنگە بۆ عێراق و هاوکاردەبێت بۆ پرۆژەی گەڕاندنەوەی سەقامگیری بۆ عێراق، کە نەتەوەیەکگرتووەکان ٨٠٠ ملیۆن دۆلاری بۆ تەرخانکردووە.