سەڵاحەدین دەمیرتاش دەچێتە بەردەم دادوەر 


نەتەوە  |   11:24:51 2018-02-14  |   (318) جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ پڕۆسەی دادگاییکردنی سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتی گەلان -هەدەپە لە ئەنقەرە بەڕێوەدەچێت.
A+    A-

 

سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵی توركیا بڵاویانكردۆته‌وه‌، پڕۆسەی دادگاییکردنی دەمیرتاش کاتژمێر 10ی سەر لەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 14/2/2018 لە خانەی دادی شارۆچکەی سینجانی سەر بە ئەنقەرە بەڕێوەدەچێت.


ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌ پێشتر هەدەپە، ئاماژە بەوەدابوو، کە رۆژی 14ی شوباتی 2018، سەڵاحەدین دەمیرتاش بەشداری لە دانیشتنی دادگا دەکات، پارتی دیموکراتی گەلان هەروەها لە تویتەکەیدا نووسیویەتی، لە 14/2، واتا لە رۆژی خۆشەویستیدا پشتیوانی دەمیرتاشی خۆشەویست بن.


جێی باسه‌ سه‌لاحه‌دین دەمیرتاش رۆژی 4ی تشرینی دووەمی 2016 لەگەڵ 12 پەرلەمانتاری هەدەپە دەستگیرکرا و چەندین تۆمەتی دراونەتە پاڵ.
 
















زۆرترین بینراوەکان