نرخی گۆشتی سور به‌رزده‌بێته‌وه‌


نەتەوە  |   10:42:43 2018-02-14  |   (425) جار خوێندراوەتەوە

نه‌ته‌وه‌ "كه‌می ڕێژه‌ی بارانبارین كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی ئاژه‌ڵ دروستده‌كات و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڤێتێرنه‌ری و سامانی ئاژه‌ڵ له‌وباره‌یه‌وه‌ زانیاری ده‌خاته‌ڕوو و رایده‌گه‌یه‌نێت، كه‌ هاورده‌كردن زیادده‌كه‌ن تا هاوسه‌نگی دروستبێت.
A+    A-

 

ئازاد ئه‌حمه‌د به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ڤێته‌رنه‌ریی و سامانی ئاژه‌ڵ به‌وه‌كاله‌ت له‌وه‌زاره‌تی‌ كشتوكاڵ ڕایگه‌یاند، "ڕێژه‌ی بارانبارین كاریگه‌ری له‌سه‌ر نرخی ئاژه‌ڵ ده‌بێت، به‌هۆی كه‌می ڕێژه‌كه‌وه‌ نرخی عه‌له‌ف و ئالیك به‌رزبۆته‌وه‌و ڕێژه‌ی له‌وه‌ڕگاكان كه‌مبونه‌ته‌وه‌، ئه‌گه‌ر به‌م دۆخه‌ی ئێستاش به‌رده‌وامبێت و نرخی ئاژه‌ڵ گرانده‌بێت".


ناوبراو وتیشی: گۆشتی سورو ئاژه‌ڵی زیندوو به‌شی هه‌رێم ناكات، "پێشتر له‌ڕێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانه‌وه‌ له‌ئۆكرانیاو به‌ڕازیل و ڕوسیاوه‌ هاورده‌ ده‌كرا، بۆیه‌ ڕاگرتنی گه‌شته‌كان كاریگه‌ری خراپی‌ له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ دروستكردوه‌و ئه‌مه‌ش واده‌كات كاریگه‌ری‌ له‌سه‌ر نرخه‌كانیش هه‌بێت".


ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "ئێمه‌ پاڵپشتی به‌رهه‌می ناوخۆ ده‌كه‌ین، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌شی پێداویستییه‌كان ناكات، له‌ده‌ره‌وه‌ هاورده‌ی‌ ده‌كه‌ین تا هاوسه‌نگی له‌نرخی گۆشتی سور دورستبێت".


رونیشیكرده‌وه‌، هاورده‌كردنی ئاژه‌ڵ زیان له‌به‌رهه‌می ناوخۆ ده‌دات، "خاوه‌ن كێڵگه‌كان پێیان ناخۆشه‌ هاورده‌ بكرێت بۆئه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كانیان پاره‌ی زیاتریان بۆ بكات، بۆیه‌ ئێمه‌ هه‌وڵمانداوه‌ هاوسه‌نگی دروستبكرێت".
 
















زۆرترین بینراوەکان