نیازێكی عه‌بادی له‌باره‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ئاشكرا ده‌كرێت


نەتەوە  |   10:31:29 2018-02-14  |   (4,329) جار خوێندراوەتەوە

په‌رله‌مانتارێكی‌ كورد له‌ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ئاشكرای ده‌كات، "عه‌بادی به‌نیازه‌ تامانگی پێنجی ئه‌مساڵ وردبینی‌ له‌لیستی‌ موچه‌خۆرانی‌ هه‌رێم بكات و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده‌نییه‌ نه‌ك موچه‌, به‌ڵكو سولفه‌یه‌كیش ڕه‌وانه‌بكات".
A+    A-

 

عه‌بدولعه‌زیز حه‌سه‌ن په‌رله‌مانتاری‌ كورد له‌ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌ران ڕایگه‌یاند، "به‌گوێره‌ی‌ ئه‌و به‌دواداچونانه‌ی‌ ئه‌نجاممانداوه‌، عه‌بادی موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم ڕه‌وانه‌ ناكات".


ناوبراو وتیشی:"ئه‌و لیژنه‌ وردبینیانه‌ی‌ ڕه‌وانه‌ی‌ هه‌رێم كراون به‌نیازن تاوه‌كو مانگی‌ پێنجی‌ ئه‌مساڵ هه‌رێم سه‌رقاڵبكه‌ن به‌وردبینی‌ له‌لیستی‌ موچه‌و ئه‌و پرۆسه‌یه‌ درێژبكرێته‌وه‌ تائه‌وكاته‌ی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌عیراقدا ئه‌نجامده‌درێت".


هێمای بۆ ئه‌وه‌شكرد، "له‌ئێستادا فشاری نێوده‌وڵه‌تی‌ زۆر له‌سه‌ر عیراق هه‌یه‌ كه‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم ڕه‌وانه‌بكات، بۆئه‌وه‌ش هه‌ریه‌ك له‌به‌ریتانیاو فه‌ره‌نسا هاتونه‌ته‌ ده‌نگ".


ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد، سه‌رباریی ئه‌وه‌ی‌ له‌كۆنگره‌كه‌ی‌ كوه‌یتیشدا  فشاری زۆر خراوه‌ته‌سه‌ر حكومه‌ته‌كه‌ی‌ عه‌بادی كه‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم ڕه‌وانه‌بكات، به‌ڵام عه‌بادی‌ تائێستا نه‌چۆته‌ ژێر باری‌ ئه‌وه‌ی‌ یه‌ك سولفه‌ش ڕه‌وانه‌ی‌ هه‌رێم بكات.


ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ له‌ كۆتایی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی ئێس ئێن ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو، "له‌ئێستادا له‌ناو عیراق عه‌بادی وا خۆی نیشانده‌دات، كه‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ لاوازكردوه‌ ئه‌گه‌ر موچه‌ ڕه‌وانه‌بكات كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌نگه‌كانی‌ ده‌بێت، بۆیه‌ ئاماده‌نییه‌ تاوه‌كو دوای‌ هه‌ڵبژاردن ئه‌و هه‌نگاوه‌ به‌رامبه‌ر هه‌رێم بنێت".
 
















زۆرترین بینراوەکان