پێشمه‌رگه‌یه‌ك كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێنا


نەتەوە  |   10:20:54 2018-02-14  |   (312) جار خوێندراوەتەوە

پێشمەرگەیەكی "كۆمەڵەی كۆمۆنیستی ئێران" لەنێو بارەگای حیزبەكەی لە گوندی زڕگوێزی سەر بە پارێزگای سلێمانی بە گوللەی كڵاشینكۆڤ كۆتایی بەژیانی خۆی دەهێنێت". 
A+    A-

 

له‌وباره‌یه‌وه‌ ئیقبال محەممەد، وتەبێژی پۆلیسی قەزا ‌و ناحییەكانی سلێمانی رایگەیاند، شەوی سێشەممە 13/2/2018 پێشمەرگەیەكی كۆمەڵەی كۆمۆنیستی ئێران لەنێو بارەگای حیزبەكەی لە گوندی زڕگوێزی سەر بە سلێمانی كۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە. 


ناوبراو وتیشی: پێشمەرگەکەی کۆمەڵەی کۆمۆنیستی ئێران ناوی (ف،ش، پ) و تەمەنی 27 ساڵ بووە.


پۆلیسی قەزا‌ و ناحییەكانی سلێمانی باسی لەوەشكردوه‌، بنكەی پۆلیسی شارۆچكەی عەربەت لێكۆڵینەوەی لەبارەی رووداوەكە دەستپێكردووە.


هاوكات، تەرمی پێشمەرگەكە بۆ لێکۆڵینەوە رەوانەی دادپزیشكی سلێمانی كراوە، دەست بەسەر ئەو چەكەشدا گیراوە كە خۆی پێكوشتووە.
 
















زۆرترین بینراوەکان