شه‌پۆلێكی تری باران بارین له‌ هه‌رێم به‌ڕێوه‌یه‌


نەتەوە  |   10:10:38 2018-02-14  |   (1,375) جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئاشكرایده‌كات "له‌ ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینییه‌وه‌ شەپۆلێكی دیكەی بارانبارین روو لە باشوری كوردستان دەكات"، هێما بۆ ئه‌وه‌ش ده‌كات، لە ناوچەكانی سنووری گەرمیان رەنگە ئه‌مساڵ بارانبارین نەتوانرێت سودی لێ ببینرێت لەڕووی كشتوكاڵییەوە. 
A+    A-

 

فازڵ ئیبراهیم، به‌ڕێوەبه‌ری گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگه‌یاند "دوای ئه‌وه‌ی له‌ ئه‌مڕۆدا شه‌پۆلی بارانبارین كۆتاییهات، پێشبینیده‌كرێت قۆناغی دووەمی ئەم شەپۆلە لەئێوارەی رۆژی هەینی 16/2/2018 كاربكاته‌سەر ناوچەكانی هەرێم و تا دووشەممەی داهاتوو بەردەوام بێت و رێژەیەكی زۆر باران لەگەڵ خۆیدا بهێنێت".


ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، لە ماوه‌ی سێ رۆژی رابردوودا شەپۆلێكی بارانبارین سەرجەم ناوچەكانی هەرێمی گرتەوە، ئه‌مه‌ش بووه‌ هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ره‌كانی وشكه‌ساڵی، چونكه‌ لە سنووری پارێزگای سلێمانی لە ئێستادا رێژەی بارانبارین نزیكبوەتەوە لەو بڕەی کە ساڵی رابردوو باریبوو.


رونیشیكرده‌وه‌، بارانبارینی ئەمساڵ جیاوازبوو لەگەڵ ساڵانی پێشووتر بەهۆی دواكه‌وتنی بارانبارین له‌ ئه‌مساڵدا، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێویسته‌ هێڵەكانی بارانبارین لە یەكتر جیابكەینەوە، چونكە جیاوازی هەیە له‌ نێوان شوێنه‌كان بەهۆی جیاوازی له‌ جوگرافیای ناوچەكان. 


وتیشی: بۆ نموونە لە ناوچەكانی سنووری گەرمیان رەنگە بارانبارین نەتوانرێت سودی لێ ببینرێت لەڕووی كشتوكاڵییەوە، چونكە بۆ ئه‌و ناوچانه‌ كاته‌كه‌ی دره‌نگه‌، بەڵام لە ناوچەكانی تری هەرێم ئەو بڕه‌ بارانبارینە سودی هەیە بۆ كەرتی كشتوكاڵی.
 
















زۆرترین بینراوەکان