به‌رێژه‌ی له‌ 10%موچه‌ی ئه‌م فه‌رمانبه‌رانه‌ی هه‌رێم كه‌مده‌كرێته‌وه‌


نەتەوە  |   09:58:18 2018-02-14  |   (2,258) جار خوێندراوەتەوە

كەمكردنەوەی موچەی كارمەندانی تەندروستی كلینكە ڕاوێژكارییەكانی ئێواران ناڕەزایەتی لێكەوتەوە و هۆشداری لە هەڵوێست وەرگرتن دەدەن.
A+    A-

 

له‌وباره‌یه‌وه‌ هیوا نەجمەدین لەكلینكی ڕاوێژكاری شەهید سەردار ڕایگەیاند، نوسراوێك لە وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم دەرچووە بۆ ئەوەی موچەی كارمەندانی تەندروستی كلینكە ڕاوێژكارییەكانی ئێواران كەمبكرێتەوە و لەم مانگی شوباتەشدا بڕیارەكە جێبەجێكرێت، لەكاتێكدا ئەم كلینكانە داهاتی خۆیان هەیە.


ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی خه‌ڵك ئاماژەی بەوەشدا، ئەم بڕیارە ناڕەزایەتی لەناو كارمەندانی تەندروستی لێ كەوتۆتەوە، بۆیە بڕیارە سبەی پێنج شەممە لیژنەی كارمەندانی تەندروستی لەگەڵ وەزیری تەندروستی هەرێم كۆببنەوە.


باسی لەوەشكرد، لە كۆبونەوەیەكدا داوادەكرێت پێداچونەوە بەو بڕیارەدا بكرێت، ڕونیكردەوە، ئەم بڕیارە خۆی دەبینێتەوە له بڕینی 200 هەزار دینار لە موچەی جێگیر و كەمكردنەوەی ڕێژەی لەسەدا 50ی ئیشكردن بۆ لەسەدا 40.


ئەوەشی خستەڕوو، كارمەندانی تەندروستی هەڕەشەی هەڵوێستوەرگرتن و گرتنەبەری ڕێكاری یاسایی و مەدەنی دەكەن.
 
















زۆرترین بینراوەکان