كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ له‌ باره‌ی موچه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌درێت


نەتەوە  |   00:49:33 2018-02-14  |   (1,800) جار خوێندراوەتەوە

بڕیاره‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گرنگ له‌ باره‌ی موچه‌وه‌ ئه‌نجام بدرێت و له‌ ئه‌نجامی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ موچه‌ی ژماره‌یه‌ك موچه‌خۆر گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت.
A+    A-

 

شێركۆ جەودەت، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی كوردستان لەوبارەیەوە رایگەیاند: "چوار ساڵە پەرلەمان فشار دەكات بۆ نەهێشتنی بن دیوار و دوو موچەیی و خانەنشینی نایاسایی، كە بەداخەوە فەرمانبەرو كەسوكاری شەهید و ئەنفالكراو و كەمئەندامان بونەتە قوربانی، ئەم قوربانیانە هەمویان مافیان بۆ دەگەڕێندرێتەوە بەپێی پرۆژەكە. وەك لیژنەی دارایی و كاروباری ئابوری پەرلەمانی كوردستان زیاتر لە 30 كاتژمێر كۆبونەوەمان لەسەر ئەو پرۆژە یاسایە كردوە، پرس و راوێژ بە خەڵكی شارەزاو پسپۆر كراوەو پرۆژەیەكی تیروتەسەل ئامادەكراوە".

 

وتیشی: "رووداوەكانی ناوخۆ، رووداوە ئیقلیمی و نێودەوڵەتیەكان دوای روداوەكانی 16 ئۆكتۆبەر، وایكردوە تەنها  چاكسازی دەتوانێت ببێتە فریادڕەس و ئێستا كۆدەنگی هەیە كە چاكسازیەكان بكرێت، هەفتەی داهاتوو لیژنەی باڵای پاكێجی پرۆژەی چاكسازی دواین كۆبونەوەی خۆی لەسەر پرۆژەی چاكسازی ئەنجام دەدات."

 

سەرەتای مانگی رابردوو، ئەو پرۆژە یاسایە لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە رەوانەی پەرلەمان کرا و خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کرا، خاڵی سەرەکیی پرۆژە یاساکە، بڕینی موچەی نایاسایی و خانەنیشنی بندیوار و ئەوانەیە كە پۆستە باڵاكانیان نەبینیوە وخانەنشین كراون.
 
















زۆرترین بینراوەکان