وشكه‌ساڵیه‌كی كه‌موێنه‌ به‌ڕێوه‌یه‌


نەتەوە  |   00:24:29 2018-02-14  |   (1,397) جار خوێندراوەتەوە

به‌هۆی كه‌می باران بارین له‌م ساڵدا، "پێشبینی ده‌كرێت ئەمساڵ وشکەساڵییەکی بێوێنە روو لە عێراق بکات"، به‌و هۆیه‌وه‌ چاوه‌ڕوانده‌كرێت ئه‌مساڵ ئاستی هاورده‌كردنی دانه‌وێڵ به‌رزببێته‌وه‌.
A+    A-

 
حەمید نایف، وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق رایگه‌یاند، جووڵەی ئاو بەرەو هەندێک شارۆچکەی باشووری عێراق وەک شارۆچکەی "مەجەر" لە پارێزگای میسان وەستاوە، هۆکارەکەشی بۆ پابەندنەبوونی وڵاتان و پارێزگاکان دەگەڕێنێتەوە. 
وتەبێژی وەزارەتی کشتوکاڵ رایگەیاند، لەگەڵ کەمیی بارانبارین لە ماوەی 70 ساڵی رابردوودا، ئەمە دیاردەیەکی دەگمەنە و چاوەڕواندەکرێت، کەرتی کشتوکاڵ 20% بۆ 30 % زیانی بەرکەوێت. 

 

ئەحمەد عەباس، قایمقامی مەجەری گەورە سەرەتای ئەم هەفتەیە رایگەیاند، جووڵەی ئاوی دیجلە لە شارۆچکەی مەجەری گەورە، شارۆچکەی (قەلای ساڵح) و هەردوو شارۆچکەی عەدل و خەیر و دەیان گوندی دیکە  بە تەواویی وەستاوە.

 

ئەو وشکەساڵییەی کە چاوەڕواندەکرێت ئەمساڵ لە عێراق رووبدات پلانەکانی حکومەتی عێراقی لە کڕینی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان گۆڕیوە و چاوەڕواندەکرێت هاوردەی دانەوێڵە بەرزبێتەوە.

 

سامی ئەعرەجی سەرۆکی دەستەی نیشتمانی بۆ وەبەرهێنانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، لە 10 ساڵی داهاتوودا کاردەکەین بۆ هاندانی وەبەرهێنانی کشتوکاڵی بۆ ئەوەی بەشی ناوخۆ دابینبکات و توانای هەناردەکردنیشمان هەبێت.
 
















زۆرترین بینراوەکان