هۆكاری تووشبوون بە نەخۆشی پشیلە و چارەسەرەكان


نەتەوە  |   21:50:22 2018-02-13  |   (257) جار خوێندراوەتەوە

جۆرە هەوكردنێك لە ئاژەڵاندا هەیە، گەر بگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ دەبێتە هۆی هەوركردنی مێشك و دەمارەكان و زیانی زۆر بە تەندروستی مرۆڤ دەگەیەنێت.
A+    A-

Toxoplasmosis گوزارشتە لە هەوكردنێك كە دوچاری ئاژەڵ و باڵدارو هەندێجار مرۆڤیش دەبێـتەوە، كە لە سەرەتاوە ئەم نەخۆشی یە وەكو ئەنفلۆنزایەكی ئاسان دەردەكەوێت كە تووشبوو كێشە لە سیستەمی بەرگری جەستەیدا دروست دەبێت.

 

هۆكاری تووشبوون بەم نەخۆشیە:

 

* بەكارهێنانی گوشتی ئاژەڵی كێوی بۆ خواردن.
* خواردنی گۆشتی كاڵ یا نیوە كوڵاو.
* زۆرجار مەڕ و بەراز گوازەرەوەیەكی باشی ئەم نەخۆشیەن.
* هەمیشە پشیلە پاشەڕۆی خۆی لە ژێر خۆڵ دەشارێتەوە بەڵام كاتێك ئاو یا بارانی بەردەكەوێت جووڵانی كرمی ناو خۆلەكە و هاتنە دەرەوەیان ئەو نەخۆشیە دەگوازرێتەوە ئەمەش كاتێكە كە مشك یا باڵندە ئەم كرمانە دەخۆن لەو ڕێگەیەوە دەگواسترێتەوە بۆ ئەوان پاشان بۆ مرۆڤ.

 ڕێگاكانی گواستنەوە:

• بەركەوتن لەگەڵ تووشبوو.
• خوێن گواستنەوە.
• خواردنەوەی شیری تووشبوو یا هێلكەی كاڵ.
 • بەكارهێنانی ئامێری تیژی وەك گوێزان و مقەستی تووشبوو.

نیشانەكانی:

زۆرجار بێ نیشانەیە و تەنها وەكو ئەنفلۆنزا دەبێت
- بوونی (تا)
- ئازاری ماسولكە
 - هیلاكی
ئەم نەخۆشی یە زۆرجار دووچاری ژنانی سكپڕ دەبێتەوە كە دەبێتە هۆی نا تەواوی لە مناڵەكەیدا یاخوود مردنی یا كوێر بوون یا كەڕی مناڵەكەو مناڵانی خوار 5 ساڵ دووچاری هەوكردنی چاوو دەبن.

ئەم نەخۆشی یە لە ڕێگەی سیتی سكان، ئیم ئاڕ ئای، یا پشكنینی ئەنتی بەدی و سۆنەر و لە ژنانی سكپڕدا پشكنینی ئاوی دەوری مناڵەكە دیاری دەكرێت و چارەسەری ئەم نەخۆشی یە بە چەندین دەرمانی وەكو پیریمتامین و سۆلفادیازین و فۆلیك اسید و ... دەكرێت.
















زۆرترین بینراوەکان