كێشەی غازی ماڵان چارەسەركراو نرخەكەشی هەرزان دەبێتەوە


نەتەوە  |   21:43:39 2018-02-13  |   (281) جار خوێندراوەتەوە

سەرۆكی لیژنەی وزە لە ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی سەبارەت بە كەمی و گرانبوونی نرخی غازی ماڵان رایدەگەیەنێت و لەوبارەیەشەوە روونکردنەوە دەدات.
A+    A-


غالب محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت: دوای ئەوەی لەلایەن ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی و پارێزگاری سلێمانی و بەڕێوبەرایەتیی نەوت و كانزای سلێمانییەوە چەندین نووسراو كرا لەسەر كەمی و گرانبوونی نرخی غازی ماڵان، خۆشبەختانە كێشەكە چارەسەر بوو.

 

لەوبارەیەشەوە بە ماڵپەڕی خەڵك-ی وتووە: "ئێستا حكومەتی عیراق غازی شل (غازی ماڵان) بۆ 12 كارگەی غاز لە پارێزگای سلێمانی دابین دەكات".

 

روونیشی كردۆتەوە کە 195 تەنكەر غاز لە مانگێكدا بۆ پارێزگای سلێمانی دابین دەكرێت بەپێی نووسراوی ژمارە (740)، كە لە رۆژی 2018/2/5 دەرچووەو نووسراوی فەرمیی كۆمپانیای پڕكردنەوەی غاز لقی كەركوكەو بەشێكە لەكۆمپانیای نەوتی باكوور.

 

ئەو ئەندامەی ئەنجومەنەکە جەختیش لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە دەکرێت بڵێین كێشەی غازی ماڵان-مان نامێنێ و نرخەكەشی گران نابێت لەپارێزگای سلێمانی.

 

بە وتەی غالب محەمەد: "هەرچەندە كۆمپانیای داناغاز له كێڵگەی كۆرمۆر رۆژانە 1000 هەزار تۆن غازی شل  بەرهەم دەهێنێت، بەڵام حكومەتی هەرێم لەزستاناندا بەنەرخێكی گران دەیفرۆشێتە وڵاتانی دەرەوەو هاووڵاتییەكانی خۆی بێ غازدەكات".
















زۆرترین بینراوەکان