دی ماریا پەیوەندییە نوێیەکەی ئاشکرا دەکات


نەتەوە  |   21:32:24 2018-02-13  |   (355) جار خوێندراوەتەوە

دی ماریای یاریزانی پاریس پەیوەندییە نوێیەکەی ئاشکرا دەکات و لە لێدوانێکیدا جەخت لەسەر پچڕانی پەیوەندییەکەی پێشووی و ئامادەیی بۆ پەیوەندییە نوێیەکەی دەردەبڕێت.
A+    A-


ئەنخێل دی ماریای یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان لە لێدوانێکیدا بۆ پێگەی ئاس-ی ئیسپانی دەڵێت: پەیوەندیم بە یانەی ریاڵ مەدریدەوە کۆتایی ھاتووەو ئێستا بۆ یاریکردن بۆ یانەی بەرشەلۆنە ئامادەم و ھیچ کێشەیەکم نییە.

 

 سەبارەت بە باشترین یاریزان لە نێوان کریستیانۆ رۆناڵدۆ و لیونێل میسی و نێیماریش دەڵێت: ھەرسێکیان یاریزانی بەتوانان و باشترینن، خۆشحاڵم کە من لەگەڵ ھەرسێ یاریزان یاریم کردووە، راستە بەدەستھێنانی نازناوی چامپیۆنس لیگ ئەرکێکی زۆر قورسە، بەڵام ئێمە زۆر باشین و دەتوانین ئەو کارە بکەین.
















زۆرترین بینراوەکان