كارمه‌نده‌ فه‌سڵكراوه‌كان ده‌گه‌ڕێنرێنه‌وه‌ سه‌ر كاره‌كانیان


نەتەوە  |   21:12:58 2018-02-13  |   (400) جار خوێندراوەتەوە

بەغدا ره‌زامه‌ندیی له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی كارمه‌نده‌ فه‌سڵكراوه‌كانی سەربە هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆو به‌رگریی و قه‌ڵاچۆكردنی تیرۆر دەردەبڕێت و لیژنه‌ی‌ ئاسایش و به‌رگریی‌ په‌رله‌مانیش داواده‌كات له‌ بودجه‌ی ئه‌مساڵدا، 50 هه‌زار پله‌ی وه‌زیفی جێگیربكرێت.
A+    A-

 

به‌پێی‌ نووسراوێك كه‌ لەلایەن حاكم زاملی‌ سه‌رۆكی‌ لیژنه‌ی‌ ئاسایش و به‌رگریی‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقەوە  واژۆکراوەو ئاراسته‌ی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مان كراوه‌، دوای وەرگرتنی ره‌زامه‌ندیی حه‌یده‌ر عه‌بادی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌ چه‌كداره‌كان سەبارەت بە گه‌ڕاندنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م كارمه‌نده‌ فه‌سڵكراوه‌كانی وه‌زاره‌تی ناوخۆو به‌رگریی و قه‌ڵاچۆكردنی تیرۆر، یاخود ئه‌وانه‌ی گرێبه‌سته‌كانیان هه‌ڵوه‌شێندراوه‌ته‌وه‌، بۆسه‌ر كاره‌كانیان، داوا ده‌كرێت له‌ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی 2018، (50) هه‌زار پله‌ی وه‌زیفی بۆ وه‌زاره‌ته‌كانی‌ ناوخۆ و به‌رگریی‌ جێگیر بكرێت.

 

ته‌رخانكردنی ئه‌و پله‌ وه‌زیفییانه‌ بۆ رشتی سه‌ربازیی و پۆلیسیش، له‌كاتێكدایه‌ هیچ پله‌یه‌كی وه‌زیفی بۆ كه‌رته‌ مه‌ده‌نییه‌كان له‌ پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی ئه‌مساڵدا ته‌رخان نه‌كراوه‌.
















زۆرترین بینراوەکان