له‌باره‌ی هه‌ڵگرتنی چه‌كەوە بڕیارێکی نوێ دەرچوو


نەتەوە  |   20:40:05 2018-02-13  |   (528) جار خوێندراوەتەوە

وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم بڕیارێكی نوێی له‌باره‌ی پێدانی موڵه‌تی هه‌ڵگرتنی چه‌كەوە دەرکردووەو به‌پێی بڕیاره‌كه‌ش، بۆ وه‌رگرتنی مۆڵه‌ت بڕی 100 هه‌زار دینار لە داواکاری مۆڵەتەکە وه‌رده‌گیرێت و غەرامەی دواکەوتنیش دانراوە.
A+    A-


به‌پێی فه‌رمانی ژماره‌ (3)ی ساڵی 2018ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كه‌ له‌ڕۆژی چوارشەممە 2018/1/24 دا دەرچووەو له ‌وه‌قایعی كوردستاندا بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، رێنمایی ژماره‌ (3)ی ساڵی 2015ی تایبه‌ت به رێكخستنی پێدانی مۆڵه‌تی هه‌ڵگرتن و ‌بوونی چه‌ك، هه‌موار كراوه‌ته‌وه‌.

 

به‌گوێره‌ی رێنماییه‌ نوێیه‌كه‌ش له‌به‌رامبه‌ر پێدانی مۆڵه‌تی هه‌ڵگرتن و هه‌بوونی چه‌كدا بۆ یه‌كه‌مجار، بڕی (100) هه‌زار دینار له ‌هه‌ركه‌سێك وه‌رده‌گیرێت.

 

هه‌ر لەو رێنماییه‌دا ئەوەش هاتووه‌ کە بۆ نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی هه‌ڵگرتن و هه‌بوونی چه‌ك، بڕی (60) هه‌زار دینار وه‌رده‌گیرێت.

 

ئەوەش روونکراوەتەوە كه‌ پێویسته‌ له‌دوای به‌سه‌رچوونی مۆڵه‌ته‌كه‌، له‌ماوه‌ی (90) رۆژدا مۆڵه‌تی هه‌ڵگرتن و هه‌بوونی چه‌ك نوێبكرێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر له‌ڕۆژی داواكردنی نوێكردنه‌وه‌كه‌وە بۆ ماوه‌ی یه‌ك مانگ نوێ نه‌كرێته‌وه‌، ئه‌وكاته‌ بڕی سێ هه‌زار دینار بۆ هه‌ر رۆژێك دواكه‌وتن له ‌خاوه‌ن مۆڵه‌ته‌كه‌ وه‌رده‌گیرێت.
















زۆرترین بینراوەکان