ھێرشێکی دیکەی سوپای تورکیا تێکشکێندرا


نەتەوە  |   20:01:32 2018-02-13  |   (228) جار خوێندراوەتەوە

شەڕڤانانی ھێزەکانی سوریای دیموکرات، ئێوارەی ئەمڕۆ ھێرشێکی دیکەی سوپای تورکیایان لەشارۆچکەی شەرا-ی عەفرین، تێکشکاندو سەربازانی ئەو وڵاتە ئۆتۆمبێلێکی گوللـە نەبڕیان لە بەرەکانی شەڕدا بەجێھێشت.
A+    A-


بەپێی میدیاکانی رۆژئاوا، ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە 2018/2/13، شەڕڤانان ھێرشێکی سوپای تورکیاو گروپە چەکدارەکانی هاوکاریانیان لەنێوان گوندەکانی دراقلیا و سارنجکێ-ی سەر بەشارۆچکەی شەرا لە عەفرین  تێکشکاند.

 

هەروەک ئاماژەش بەوە شکراوە کە شەڕڤانان سوپای تورکیاو گرووپەکانیان ناچار بەپاشەکشە کردووەو لەکاتی پاشەکشەکەشیاندا سەربەزەکانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی گوللـە نەبڕیان لە بەرەکانی شەڕدا بەجێھێشتووە.
















زۆرترین بینراوەکان