حكومه‌تی هه‌رێم مۆڵه‌تی به ‌مووچه‌ بۆ فه‌رمانبه‌ران رادەگەیەنێت


نەتەوە  |   19:27:40 2018-02-13  |   (1,952) جار خوێندراوەتەوە

وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێم، چه‌ند ده‌سه‌ڵاتێكی كارگێڕیی و دارایی به‌ پارێزگاره‌كان و سه‌رۆكی ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان ده‌دات، كه‌ تێیدا ده‌سه‌ڵاتی پله‌ به‌رزكردنه‌وه‌و پێدانی مۆڵه‌تی به‌موچه‌ به‌فه‌رمانبه‌رانیش ده‌گرێته‌وه‌.
A+    A-


 

پێدانی موڵەتی ئاسایی به‌ مووچه‌ به‌ فه‌رمانبه‌رانی دیوانی پارێزگاو ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان و فه‌رمانبه‌رانی سه‌رجه‌م یه‌كه‌ كارگێڕییه‌كانی سه‌ربه‌ پارێزگا یان ئیداره‌ی سه‌ربه‌خۆ بۆ گشت پله‌ وه‌زیفییه‌كان) جگه‌ له‌پارێزگارو سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ سه‌ربه‌خۆكان تا ماوه‌ی( 30) رۆژ به ‌مووچه‌ی ته‌واو بۆ ناوه‌وه‌ی هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم.

 

بۆ فه‌رمانبه‌رانی پله‌ تایبه‌ته‌كان و ئه‌وانه‌ی له‌و پله‌یه‌دان و هه‌روه‌ها تا ماوه‌ی (120) رۆژ به ‌مووچه‌ی ته‌واو بۆ ناوه‌وه‌ی هه‌رێم و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم بۆ فه‌رمانبه‌رانی پله‌ ( 1 تا 10)ی وه‌زیفی به‌پێی مادده‌ی( 34 ) له‌ یاسای راژه‌ی شارستانی ژماره‌ (23)ی هه‌مواركراوو رێنماییه‌ كارپێكراوه‌كان و هه‌بوونی مۆڵه‌تی كەڵەكه‌بوو نه‌ك به‌شێوه‌ی هه‌ڕه‌مه‌كی. 

 

پاش رێكخستنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی كەڵەكه‌بووی هه‌ر فه‌رمانبه‌رێك له‌ دۆسیه‌كانیان كه‌ بریتییه‌ له‌ كۆكراوه‌ی(3) رۆژ له‌ مانگێكدا له‌ماوه‌ی ساڵانی خزمه‌تی فه‌رمانبه‌ر.

 

هەروەک دەسەڵاتی خەرجیی دابینکردنی پێداویستیی شۆڕکردۆتەوە بۆ ئیدارە خۆ جێیەکان و پارێزگارەکان و دەقی بڕیارەکەش لە رۆژنامەی وەقایعی کوردستاندا بڵاوکراوەتەوە.
















زۆرترین بینراوەکان