پەرلەمانتارێک لیژنەی پشکنینی کەمئەندامان بە گەندەڵی تۆمەتبار دەکات


نەتەوە  |   19:00:35 2018-02-13  |   (186) جار خوێندراوەتەوە

په‌رله‌مانی كوردستان به‌دواداچوون بۆ هۆكاری راگرتنی مووچه‌ی كه‌مئه‌ندامان و كاره‌كانی لیژنه‌ی پشكنینی كه‌مئه‌ندامان ده‌كات و په‌رله‌مانتارێكیش رایده‌گه‌یه‌نێت: به‌ڵگه‌مان لایه‌ ئه‌و لیژنانه‌ به‌ به‌رتیل و واسته‌ كاریان كردووه‌.
A+    A-


لەوبارەیەشەوە خه‌ڵه‌ف ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ تۆڕی هەواڵی سلێمانی-ی راگەیاندووە: " له‌مانگی ئازاری ساڵی رابردووەوە حكومه‌ت مووچه‌ی كه‌مئه‌ندامانی راگرتووه‌و پێیان ره‌وا نابینێت مانگانه‌ 90 هه‌زار دیناریان پێبدات.

 

هەروها دەڵێت: "وه‌ك په‌رله‌مان، به‌دواداچوون بۆ بابه‌تی بڕینی مووچه‌ی ئه‌م توێژه‌و كاره‌كانی لیژنه‌ی پشكنین ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌ته‌كانی ته‌ندروستی و كارو كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌یانتوانی چاره‌سه‌ری بكه‌ن، ئێمه‌ له‌ په‌رله‌مان به‌ بڕیار چاره‌سه‌ری ده‌كه‌ین.

 

خه‌ڵه‌ف ئه‌حمه‌د ئەوەشی ئاشكراکردووە کە جگه‌ له‌و غه‌دره‌ی له‌ كه‌مئه‌ندامان كراوه‌ به ‌به‌رزكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی كه‌مئه‌ندامێتی بۆ (65%)و به‌ كه‌مئه‌ندام ئه‌ژمارنه‌كردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ رێژه‌ی كه‌مئه‌ندامییه‌كه‌یان كه‌متره‌، هاوكات به‌به‌ڵگه‌ش له‌لامانه‌ كه‌ لیژنه‌ پزیشكییه‌كانی تایبه‌ت به‌ پشكنینی كه‌مئه‌ندامان، به‌ واسته‌و به‌رتیل كاریان كردووه‌.
















زۆرترین بینراوەکان