فڕۆکەخانەی سلێمانی هەڵگرتنی قەدەغەی گەشتە نێودەوڵەتییەكان رەتدەكاتەوە


نەتەوە  |   18:23:45 2018-02-13  |   (293) جار خوێندراوەتەوە

ئیدارەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی رەتیدەکاتەوە کە قەدەغەكردنی گەشتی نێودەوڵەتی لەسەر فڕۆكەخانەكانی هەرێم هەڵگیرابێت.
A+    A-


لەوبارەیەوە تاهیر عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی سلێمانی بە ماڵپەڕی فەرمیی یەکێتی راگەیاندووە: وەک ئیدارەی فڕۆكەخانەكە هیچ نووسراوێكی فەرمییان بەدەست نەگەیشتووە سەبارەت بە مەسەلەی هەڵگرتنی قەدەغەی سەر گەشتە نێودەوڵەتییەكان لە فڕۆكەخانەكە و ئاماژەشی بەوە داوە كە هەڵگرتنی قەدەغەی سەر گەشتە نێودەوڵەتییەكان پێویستی بە وەڵامێكی فەرمییە لەلایەن دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی مەدەنییەوە.

 

سەبارەت بەبڵاوبوونەوەی ئەو نووسراوەش لە میدیاکاندا، ئەمڕۆ 13-2- 2018 ، بەشی پەیوەندییە گشتییەكان و راگەیاندنی فڕۆكەخانەی سلێمانی  لە روونكردنەوەیەكدا رایگەیاندووە: بەهەموولایەكی رادەگەیەنین كە وەك فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی تائێستا بەشێوەی فەرمی ئەو بڕیارەمان بەدەست نەگەیشتووەو هیچ زانیارییەكمان لە سەر جێبەجێكردنی نییەو هیچ وادەیەكیش رانەگەیەندراوە بۆ دەسپێكردنەوەی گەشتەكان .

 

ئەوەش دوای ئەوە دێت کە هەر ئەمڕۆ چەند كەناڵێكی راگەیاندن دوو بەڵگەنامەی دەسەڵاتی فڕۆكەوانیی مەدەنییان بڵاوكردەوە كە باس لە رەزامەندیی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق دەكەن لەسەر  نیشتنەوە‌و فڕینی فڕۆكەكانی عومرەكاران لە هەردوو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و هەولێر.
















زۆرترین بینراوەکان