پەرلەمانتاران داوا دەکەن سوپاى توركیا له هە‌رێم دەربکرێت


نەتەوە  |   17:26:21 2018-02-13  |   (169) جار خوێندراوەتەوە

ژمارەیەک پەرلەمانتار له فراكسیۆنى گۆڕان و یەكێتی و كۆمەڵى ئیسلامى داوا لەسەرۆكایەتیى پەرلەمانى كوردستان دەكەن، بەپەله فەرمانی دەركردنى سوپاى توركیا له خاكى هەرێمى كوردستان دەربكات.
A+    A-


ئەمڕۆ سێشەممه 13ى شوباتى 2018، ژمارەیەک پەرلەمانتارى فراكسیۆنى یەكێتى و بزووتنەوەى گۆڕان و كۆمەڵى ئیسلامى كوردستان، داوایان لەسەرۆكایەتى پەرلەمانى كوردستان كرد، بڕیارى دەركردنى سوپاى توركیا له خاكى هەرێمى كوردستان دەربكات.

 

لەیادداشتێكیاندا ئەو پەرلەمانتارانه ئاماژەیان بەوەكردووه، كه ماوەى 15 ساڵه سوپاى توركیا چەندین سەربازگەى لەناو خاكى هەرێمى كوردستاندا دروستكردووەو هەندێكیش لە سەربازگەكان كەوتوونەته قووڵایى خاكى هەرێمى كوردستانەوە، ئەمەش دژى یاسا كارپێكراوەكانى هەرێم و دەستوورى عیراق و بڕیارى پەرلەمانى كوردستانه كه له  12ى ئایارى 2003 پەرلەمانى كوردستان داواى كردووه هێزەكانى توركیا خاكى هەرێم بەجێ بهێڵن.

 

له یاداشتەكەیاندا، ئەو پەرلەمانتارانه رایانگەیاندووه كه توركیا نەك پابەند نەبووه به بڕیارەكەى پەرلەمانى كوردستانەوە. بەڵكو ساڵ به ساڵ پێگەى خۆی زیاتركردووه، ئەمەش مەترسى لەسەر ئاسایش و سەقامگیریى كوردستان دەبێت لەئێستاو له داهاتوودا، هەروەك پەرلەمانتارەكان نووسیویانه:  هێرشەكانى توركیا بۆ سەر رۆژئاواى كوردستان و كانتۆنى عەفرین مەترسییەكانى سوپاى توركیاى له خاكى هەرێم زیاتر كردووه".

 

له كۆتایى یاداشتەكەدا، پەرلەمانتاران داوا له سەرۆكایەتى پەرلەمانى كوردستان دەكەن لەپێناو پاراستنى خاكى كوردستان، پەرلەمان توركیا پابەند بكات به بردنە دەرەوەی سوپاكەى له ناو خاكى هەرێمدا.
















زۆرترین بینراوەکان