نوێنەرانی كورد په‌یامێكی دیكه‌ بۆ مووچە ئاراسته‌ی عه‌بادی ده‌كەن


نەتەوە  |   17:12:03 2018-02-13  |   (672) جار خوێندراوەتەوە

ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی له ‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق له‌وه‌ڵامی داواكاریی مامۆستایانی سلێمانی بۆ نادرنی مووچه‌كانیان، رایده‌گه‌یه‌نێت: پێویسته‌ ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش چاوه‌ڕوان بن و ده‌شڵێت: له‌دوای 15ی ئه‌م مانگه‌وە په‌یامێكی دیكه‌ ده‌گه‌یه‌نین به ‌عه‌بادی.
A+    A-

 

مه‌سعود حه‌یده‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له ‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق رایگه‌یاند: پێشئه‌وه‌ی مامۆستایان داواكارییه‌كانیان بگه‌یه‌ننه‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، ئێمه‌ له ‌كۆبوونه‌وه‌كانماندا له‌گه‌ڵ حه‌یده‌ر عه‌بادی، داوامان كردووه‌ مووچه‌كانیان خه‌رج بكات، ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌ی سلفه‌ش بێت.

 

لەوبارەیەوە بە ئێس ئێن ئێن-ی وتووە: "له‌دوایین كۆبوونه‌وه‌ماندا له‌گه‌ڵ عه‌بادی، ناوبراو جه‌ختیكرده‌وه‌ كه‌ چاوه‌ڕوانی راپۆرتی وردبینی ده‌كات بۆ خه‌رجكردنی مووچه‌ی په‌روه‌رده‌و ته‌ندروستی، ئێمه‌ش ته‌ئكیدمان كردۆته‌وه‌ كه‌ خه‌رجكردنی مووچه‌ی ئه‌و دوو وه‌زاره‌ته‌و وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌ش، نه‌بێت به‌به‌شێك له ‌ململانێی سیاسیی نێوان هه‌رێم و به‌غدا".

 

ئه‌ندامه‌كه‌ی لیژنه‌ی دارایی له ‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران، بە پێویستیشی دەزانێت کە ئه‌م هه‌فته‌یه‌ش چاوه‌ڕوان بن تا بزانن عه‌بادی به‌ڵێنه‌كانی به‌رامبه‌ر به‌كورد جێبه‌جێ ده‌كات یان نا، چونكه‌ تا 14ی ئه‌م مانگه‌ عه‌بادی ناگه‌ڕێته‌وه‌ بۆ عیراق".
















زۆرترین بینراوەکان