تمەن تا نزمترین ئاست هاتەخوارەوە


نەتەوە  |   17:02:19 2018-02-13  |   (531) جار خوێندراوەتەوە

تمەنی ئێرانی لە بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی دراودا بەرامبەر بە دۆلار بەردەوام روو لە دابەزینەو ئەمڕۆش وەرچەرخانێکی تری لە دابەزینی نرخ تۆمارکرد.
A+    A-


لەوبارەیەوە حەمید عەبدوڵڵا، ئەندامی ئەنجومەنی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی سلێمانی لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراوی سلێمانی بە ماڵپەڕی دواڕۆژ-ی راگەیاندووە، ئەمڕۆ سێشەممە نرخی تمەنی ئێرانی مێژوویەکی تری تۆمارکرد لەدابەزینی لە بەرامبەر دۆلاردا.

 

راشیگەیاندووە  ئێستادا ھەر ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بەرامبەرە بە ٤٩٦ ھەزار تمەنەو بەراورد بە دوێنێ دووشەممە ٢٨ ھەزار تمەن شکاوە کە ئەمجۆرە شکانەش لەبازاڕاکاندا زۆر خێرایەو جێگەی باوەڕ نییە.

 

هاوکات ژیر خەسرەو، لەبازاڕی ئاڵوگۆڕکردنی دراو لەسلێمانی رایدەگەیەنێت: "دابەزینی تمەن بەم شێوەیە زیانی زۆری بەکاری بازرگانی و بازرگانان گەیاندووە، لەبازاڕاکانیشدا مامەڵەکردن پێوەی خاوبۆتەوەو کەس ناوێرێت کاری لەسەر بکات و ئاڵوگۆڕی کەمبۆتەوە.

 

ھۆکاری دابەزینی بەهای تمەنیشی لە بازاڕەکاندا گەڕاندەوە بۆ ئەوەی بانکەکانی ئێران خۆیان رۆژانە دۆلار دەکڕن و کەمتر دۆلار دەخەنە بازاڕەوە، ئەوەش وایکردووە قورسایی تمەن لە بازاڕەکاندا نەمێنێت".
















زۆرترین بینراوەکان