بەرشلۆنە لە نێیماری بردەوە


نەتەوە  |   16:31:52 2018-02-13  |   (415) جار خوێندراوەتەوە

یەکێتی تۆپی پێی جیھان "فیفا" سکاڵایەکی  نێیمار دا سیلڤای رەتکردەوە کە لە دژی یانەی بەرشلۆنە تۆماری کردبوو تێیدا داوای کردبوو بە بڕی 40 ملیۆن یۆرۆ قەرەبوو بکرێتەوە.
A+    A-

 

ئەمڕۆ سێشەممە 2018/2/13 دواجار یەکێتیی تۆپی پێی جیاهان فیفا وەڵامی سکاڵاکەی نێیمار دا سیلڤای یاریزانی پێشووی بەرشەلۆنەو  ئەستێرەی ئێستای یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی دایەوەو تێیدا راگەیاندووە کە ناوبراو ناتوانێت داوای ئەو بڕی "٤٠ ملیۆن یۆرۆیە" وەک شایستەی دارایی بکات، چونکە نەیتوانیوە پەیوەست بێت بەو گرێبەستەوە کە لەگەڵ یانە کەتەلۆنییەکەدا ھەیبووەو تاکو کۆتایی وێستگە پابەندی تەواوی خاڵەکانی گرێبەستەکە نەبووە.

 

رادیۆی کادینا سێری ئیسپانی-ش رایگەیاندووە ئێستا ئیدارەی یانەی بەرشلۆنە بەنیازە سکاڵا لە دژی نێیمار تۆماربکات و داوای بڕی 75 ملیۆن یۆرۆی لێبکەن، بەهۆی ئەوەی کە ناوبراو یاساکانی گرێبەستەکەی لەگەڵ بلاوگرانادا پێشێل کردووەو نەیتوانیوە تا کۆتایی لەگەڵ یانەکەدا بەردەوام بێت.

 

ئەو داوایەی بەرشەش لەکاتێکدایە کە ئەو یانەیە  لەبەرامبەر رۆیشتنی نێیماردا بڕی 222 ملیۆن یۆرۆیان لە یانە پاریسییەکە وەرگرتووە بەرامبەر بە ھەڵوەشاندنەوەی ئەو گرێبەستە.
















زۆرترین بینراوەکان