نێچیرڤان بارزانی دەستلەکارکێشانەوەی وەزیرەکانی یەکگرتووی پەسەند کرد


نەتەوە  |   15:14:21 2018-02-13  |   (2,746) جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستلەکارکێشانەوەی هەرسێ وەزیرەکەی یەکگرتووی ئیسلامی پەسەند کرد.
A+    A-

 

بەپێی نوسراوێک كه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 13/2/2018 ده‌رچووه‌، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی حکومەت رەزامەندی نیشانداوە لە دەستلەکارکێشانەوەی، مەولود باوە موراد وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان و وەزیری گواستنەوە و گەیاندن بە وەکالەت، لەگەڵ دەستلەکارکێشانەوەی محەمەد هاودیانی وەزیری کارو کاروباری کۆمەڵایەتی و غازی سەعید وەزیری هەرێم بۆ کاروباری کۆچ و کۆچبەران.


هەروەها بەپێی نوسراوەکە، ئەو وەزیرانە لە راپەڕاندنی ئەرکەکانیان بەردەوام دەبن، تاوەکو ئەو پۆستانە پڕدەکرێنەوە.


جێی باسه‌ لە ١٦ی کانوونی دووەم سەڵاحەدین بەهادین ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان کشانەوەی یەکگرتووی لە کابینەکەی نێچیرڤان بارزانی راگەیاند، دوای ئەوە وەزیرەکانی یەکگرتوو دەستلەکارکێشانەوەیان پێشکەشکرد.
















زۆرترین بینراوەکان