پۆلیسی گەرمیان دەستگیرکردنی باندێکی دزیکردنی راگەیاند


نەتەوە  |   14:53:06 2018-02-13  |   (324) جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان دەستگیرکردنی باندێکی دزیکردنی راگەیاند، کە رێگریان لە هاووڵاتیان کردووە و بەزۆر پارەیان لێ وەرگرتوون.
A+    A-

 

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، عەلی جەمال وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ئاماژه‌ به‌وه‌كردووه‌، "دوای كۆكردنەوەی زانیاری هێزەکانمان توانیان ئێوارەی رۆژی یەکشەممە ١١ی شوبات باندێكی دزی لەسەر ڕێگای سەرقەڵا ـ کەلار لەکاتی رێگەگرتن بە هاووڵاتیان دەستگیر بکەن".


ناوبراو وتیشی، ئەو باندە لە چوار کەس پێکهاتوون و ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان و ماتۆڕسکیلێک و  سێ چەکی چۆری کڵاشینکۆفیان پێبووە و سەرجەمیان دەستیان بەسەردا گیراوە.


 
















زۆرترین بینراوەکان