بارانبارین ئەمشەو كۆتایی دێت ‌و له‌م واده‌یه‌دا دەستپێدەكاتەوە 


نەتەوە  |   14:42:15 2018-02-13  |   (3,890) جار خوێندراوەتەوە

ئەو شەپۆلە بەفر و بارانبارینەی دوو رۆژە باشووری کوردستانی گرتووەتەوە، ئەمشەو کۆتاییدێت، بەڵام دوای "دوو رۆژی دیکە دەستپێدەکاتەوە".
A+    A-

 

له‌وباره‌یه‌وه‌ فازڵ ئیبراهیم، بەڕێوەبەری گشتیی كەشناسی ‌و بوومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان لەبارەی ئەو شەپۆلە بەفر و بارانبارینەی دوو رۆژە باشووری کوردستانی گرتووەتەوە بە رایگەیاندوه‌، بڕێکی باش باران باریوە شەپۆلەکەی ئێستا تاوەكو كۆتایی ئەمشەو بەردەوامدەبێت و سبەی چوارشەممە كەشوهەوا ئاسایی دەبێتەوە.


ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، بەڵام پاشنیوەڕۆی رۆژی هەینی 16/2/2018 دووبارە شەپۆلێكی دیكەی باران بارین دەستپێدەكاتەوە.


بەڕێوەبەری گشتیی كەشناسی ‌و بوومەلەرزەزانی هه‌رێم ئاماژەی بەوەشکردوه‌، لە بەشێكی ناوچەكانی كوردستان ئاستی بارانبارین لە ساڵی رابردوو نزیكبووەتەوە، ئەمەش ئەگەری وشكەساڵی رەواندووەتەوە.
 
















زۆرترین بینراوەکان