به‌به‌ڵگه‌.. گەشتی ڕاستەوخۆی فڕۆکەخانەکانی ھەرێم دەستپێدەکاتەوە


نەتەوە  |   13:55:39 2018-02-13  |   (2,434) جار خوێندراوەتەوە

گەشتی ڕاستەوخۆی فڕۆکەخانەکانی ھەرێم دەستپێدەکاتەوەو بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانیش ڕونکردنەوە دەدات و پەرلەمانتارێکی کوردیش وردەکاریی زیاتر لەوبارەیەوە ئاشکرادەکات.
A+    A-

 

تاھیر عەبدوڵا بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی ڕایگەیاند، "حکومەتی عیراق ڕەزامەندی نیشانداوە بەئەنجامدانی گەشتی ڕاستەوخۆی حەج و عومرە لەڕێگەی ھەردوو فڕۆکەخانەکەی ھەرێمەوە، بەڵام تائێستا  ئالیەتی جێبەجێکردن و کاتی دەستپێکردنی گەشتەکان بۆ حەج و عومرە دیارینەکراوە".


وتیشی: "چاوەڕواندەکرێت لیژنەیەک لەبەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عومرە کۆبونەوە ئەنجامبدەن بۆ دانانی میکانیزمێکی گونجاو سەبارەت بەدەستپێکردنەوەی گەشتەکە، پێشتریش بڕیارەکە دراوە، بەڵام وادەی جێبەجێکردنی دیارینەکراوە".


ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "ھیوادارین دەستپێکردنی گەشتی حەج و عومرە ڕێگەخۆشکەربێت بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتە نێودەوڵەتیەکانی دیکەش ھاوشێوەی پێشتر ".


لای خۆشیه‌وه‌ عادل نوری پەرلەمانتاری کورد لەبەغدا ناوەڕۆکی چەند نوسراوێکی عیراقی سەبارەت بەھەردوو فڕۆکەخانەکەی ھەرێم بڵاوكردۆته‌وه‌ و رایگه‌یاندووه‌، "بڕیارەکەی حکومەتی عیراق لەقۆناغی یەکەمدا بۆ گواستنەوەی عومرەکارانە، بەجۆرێک عومرەکارانی ھەرێم لەفڕۆکەخانەکانی ھەولێرو سلێمانیەوە ڕاستەوخۆ بەرەو سعودیە بەڕێدەکەون".


ناوبراو له‌ كۆتایی لێدوانه‌كه‌ی بۆ سایتی تۆڕی هه‌واڵی سلێمانی وتیشی:"ئێستاش ئەو بڕیارە لەبەرژەوەندی ھەرێمە بەوەی، درزێک خراوەتەسەر بڕیاری ڕاگرتنی گەشتە نێودەوڵەتییەکان، لەدواتردا شتی دیکەشی بەدواوە دەبێت".


 
















زۆرترین بینراوەکان