ئەمریکا 850 ملیۆن دۆلار بۆ ھێزەکانی پێشمەرگە تەرخاندەکات


نەتەوە  |   13:45:41 2018-02-13  |   (3,938) جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن)، هاوشێوەی ساڵانی رابردوو لە بودجەی ساڵی 2019 دا بودجەی تایبەتی بۆ مەشق و پڕچەککردنی ھێزەکانی پێشمەرگە تەرخانکرد، ئەمەش لەکاتێکدایە بۆ هەمان ساڵ بڕی 550 ملیۆن دۆلاری بۆ "هەسەدە"ش تەرخانکردووە.
A+    A-

 

بەوتەی بەرپرسانی باڵای ئەمریکا شەڕی دژی داعش نە لە عێراق و نە لە سووریا کۆتایی نەهاتووە، بۆیە دەبێت هاوکارییەکان بۆ هاوپەیمانەکانیان بەردەوامبن.

 
به‌پێی زانیارییه‌كان لە راگەیاندنی پلانی بودجەی ساڵی 2019دا پنتاگۆن بڕی 850 ملیۆن دۆلاری بۆ پێشمەرگە تەرخانکردووە، ئەم بڕە پارەیە لە کۆی ئەو ملیار و 400 ملیۆن دۆلارە دێت، کە ئەمریکا بۆ پڕچەککردن و مەشقپێکردن بەو هێزانەی تەرخانکردووە، کە لە عێراق و سووریا شەڕی گرووپە چەکدارە تووندئاژۆکان دەکەن.


بەراورد بە 2018 ئەمریکا بڕی بودجەی بۆ پێشمەرگە زیادکردووە، لە 2018 دا بڕی 365 ملیۆن دۆلار بۆ پێشمەرگە تەرخانکرابوو، ئێستا بڕەکەی بۆ 850 ملیۆن دۆلار زیادکراوە.


ئەو بڕە بودجەیەی پێنتاگۆن دەچێتە کۆنگرێسی ئەمریکا و پێویستە تاوەکو 1ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ پەسەندبکرێت.


هاوکات لەگەڵ پێشمەرگە، ئەمریکا بودجەی پێویستی بۆ هێزەکانی سووریای دیموکرات - هەسەدەش تەرخانکردووە، لە بەڵگەنامە پەیوەندیدارەکان بە بودجەی ئەمریکادا هاتووە، پێنتاگۆن لە بودجەی ساڵی 2018 دا نزیکەی 500 ملیۆن دۆلاری بۆ ھاوپەیمانانی خۆی لە سووریا تەرخانکردبوو، ئەم ژمارەیە بۆ ساڵی 2019 بەرزکرایەوە بۆ 550 ملیۆن دۆلار.


جێی باسه‌ هەسەدە دەیان هەزار شەڕڤانی هەیە و لە شەڕی سووریا بەهێزترین هاوپەیمانی ئەمریکایە، شەڕڤانانی یەکینەکانی پاراستنی گەل YPG بڕبڕەی پشتی هێزەکەن و زۆرینەی هێزەکە پێکدێنن و  سەرکردایەتیشی دەکەن.


هەسەدە و یەپەگە زۆربەی خاکی رۆژئاوای کوردستان و بەشێک لە ناوچەکانی سووریا، بەگشی زیاتر لە 25% ی خاکی ئەو وڵاتەیان لەژێر دەستە.
















زۆرترین بینراوەکان