ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داوایەك ئاڕِاستەی عەبادی دەكات


نەتەوە  |   13:32:34 2018-02-13  |   (988) جار خوێندراوەتەوە

ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی داوا لە عەبادی دەکات "دەستی دەستی" بە مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی هەرێم نەکرێت، داواش دەکات بەپەلە فڕۆکەخانەکانی هەرێم بەڕووی گەشتە دەرەکیەکان بکرێنەوە.
A+    A-


ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 13/2/2018 ئازاد محەمەد ئەمین سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا، ناوەڕۆکی یاداشتێکی ئەنجومەنەکەی خوێندەوە کە ئاراستەی بەغدای کردوە.


لەو یاداشتەدا ئاماژە بەوەکراوە، "بەھۆی جێبەجێنەکردنی بەڵێنەکانی حکومەتی عیراق و خودی حەیدەر عەبادی، سەرباری داخستنی  دەرگای خوێندنگەکان مەترسی پەکخستنی تەواوی دامەزراوە حکومیەکانیش دەکرێت، بۆیە لەپەیامێکدا داوا لەسەرۆک وەزیرانی عیراق دەکەین  بەڵێنەکانی جێبەجێبکات".


ناوبراو وتیشی:"جگەلەوەش پێویستە عەبادی پەلەبکات لەکردنەوەی فڕۆکەخانەکانی ھەرێم کە بەبڕیارێکی سیاسی گەشتە نێودەوڵەتیەکان ڕاگیراون".

 
















زۆرترین بینراوەکان