ئه‌م منداڵه‌ ئێستا خانمه‌ هونه‌رمه‌ندێكی شۆخی كورده‌


نەتەوە  |   11:47:56 2018-02-13  |   (2,181) جار خوێندراوەتەوە

كیژان ئیبراهیم خه‌یات، خانمه‌ هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی كورد وێنه‌یه‌كی سه‌رده‌می منداڵی بڵاوكرده‌وه‌.
A+    A-

 

كیژان له‌هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام وێنه‌یه‌كی سه‌رده‌می منداڵی بڵاوكردۆته‌وه‌، كه‌ بۆته‌ جێی سه‌رنجی هه‌وادارانی و جه‌ختله‌وه‌ده‌كه‌نه‌وه‌، كه‌ هه‌رچه‌نده‌ به‌ به‌راورد به‌كاتی منداڵی روخساری زۆر گۆڕاوه‌، به‌ڵام له‌ هه‌ر دوو ته‌مه‌ندا خاوه‌نی جوانییه‌ و هیوای ته‌مه‌ن درێژی بۆ ده‌خوازن.


جێی باسه‌، كیژان ئیبراهیم خه‌یات كچی هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی كورد ئیبراهیم خه‌یاته‌ و له‌ خانه‌واده‌یه‌كی هونه‌ری له‌دایكبووه‌، ناوبراو ئێستا له‌ شاری سلێمانی نیشته‌جێیه‌، مامۆستای مۆسیقای باخچه‌ی ساوایانه‌، ستایلێكی تایبه‌ت به‌خۆی هه‌یه‌ له‌ بواری گۆرانی وتن، كه‌ به‌خانمی ئۆپێرای كوردی ناوی ده‌به‌ن، خێزانی په‌یكه‌رتاش زیره‌ك میره‌یه‌ و له‌ به‌رهه‌می هاوسه‌رگیریشیان خاوه‌نی دوو منداڵه‌.


 
















زۆرترین بینراوەکان