له‌ناوچه‌یه‌كی هه‌رێم شه‌ڕ و پێكدادان ده‌ستیپێكرد


نەتەوە  |   11:04:53 2018-02-13  |   (858) جار خوێندراوەتەوە

له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌وه‌ له‌ سنوری "قه‌زای ئامێدی" سه‌ر به‌ پارێزگای دهۆك شه‌ڕو پێكدادان له‌نێوان سوپای توركیا و هێزەکانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) ده‌ستیپێكردووه‌و شه‌ڕه‌كه‌ش تائێستا به‌رده‌وامه‌.
A+    A-

 

به‌پێی زانیارییه‌كان، ئەمڕۆ سێشەممە 13/2/2018 هێزەکانی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه‌) چالاکییەکیان لە دژی بارەگایەکی سەربازی سوپای تورکیا لە گردی بیێـی سەر بە قەزای زاخۆ ئەنجامداوە.


هه‌ر به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌، شەڕ و پێکدادان لە نێوان سەربازانی سوپای تورکیا و ھێزەکانی پارتی كرێكارانی كوردستان لە گردی بیێ بەردەوامە، په‌كه‌كه‌ش ئاماژه‌ به‌وه‌ده‌كات، كه‌ "دواتر زانیاری لە سەر ئەو چالاکییە بڵاودەکەنەوە".


هاوكات به‌پێی زانیارییه‌كان، رێگای سەرەکی لە نێوان قەزای زاخۆ بۆ دەڤەری بەرواری باڵای سەر بە ناحیەی کانی ماسێ لە ترستی ئەو شەڕە داخراوە.
















زۆرترین بینراوەکان