چاره‌نووسی مه‌رزێكی هه‌رێم یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه‌ 


نەتەوە  |   10:32:10 2018-02-13  |   (317) جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ شاندێکی حکومەتی عێراقی سەردانی هەڵەبجە دەکات، بۆ بڕیاردان لەسەر بە نێودەوڵەتیکردنی مەرزی شۆشمێ یان هێشتنەوەی وەکو مەرزێکی لاوەکی.
A+    A-

 

به‌پێی زانیارییه‌كان بڕیاره‌ ئەمڕۆ سێشه‌ممه‌ 13/2/2018 شاندێکی حکومەتی عێراقی سەردانی پارێزگای هەڵەبجە بکات، بۆ بڕیاردان لەسەر بە نێودەوڵەتیکردنی مەرزی شۆشمێ یان هێشتنەوەی وەکو مەرزێکی لاوەکی، شاندەکە لە نوێنەرانی هەشت وەزارەتی حکومەتی عێراق پێکهاتوون و سەردانی مەرزی شۆشمێ دەکەن.


هه‌ر به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌، ئامانجی سەردانەکە بۆ قسەکردنە لەسەر بە نێودەوڵەتیکردنی مەرزی شۆشمێ، کە پێشتر حکومەتی هەرێم و ئیدارەی پارێزگای هەڵەبجە لەو بارەیەوە قسەیان لەگەڵ حکومەتی عێراق کردبوو.


هه‌روه‌ها شاندەکە رێگاوبان و فەرمانگەکانی مەرزەکە بەسەر دەکەنەوە و دواتر بریاردەدەن کە ئەو مەرزە بکرێتە نێودەوڵەتی یان هەر بە لاوەکی بمێنێتەوە.


جێی ئاماژه‌یه‌ مەرزی شۆشمێ مەرزێکی نا فەرمی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێرانە کە دەکەوێتە سنوری پارێزگای هەڵەبجەوە.
















زۆرترین بینراوەکان