وردبینیكردنی له لیستی موچه‌ی نۆ وه‌زاره‌تی تری هه‌رێم ده‌ستپێده‌كات


نەتەوە  |   10:23:38 2018-02-13  |   (7,564) جار خوێندراوەتەوە

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ چه‌ند تیمێكی تری وردبینیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم له‌ به‌غداوه‌ بگه‌نه‌ هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستی وردبینیكردنی لیستی موچه‌ی نۆ وه‌زاره‌تی تری هه‌رێم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵاش ئاشكرای ده‌كات، "لیژنەکەی تایبه‌ت به‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌یان دەستیان بەوردبینی کردوە".
A+    A-

 

بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 13ی شوبات چه‌ند تیمێكی تری وردبینیكردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان له‌ به‌غداوه‌ بگه‌نه‌ هه‌ولێر به‌مه‌به‌ستی وردبینیكردنی لیستی موچه‌ی نۆ وه‌زاره‌تی تری هه‌رێم.


به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌و تیمانه‌ له‌ نۆ گروپ پێكهاتوون كه‌ هه‌ریه‌كه‌یان تایبه‌ته‌ به‌ وردبینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی وه‌زاره‌تێكی تری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌ پێشتر وردبینیان بۆ نه‌كراوه‌.


لای خۆشیه‌وه‌ عەباس ئەكرەم وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێم ڕایگەیاندوه‌، "دوای ئەوەی دوێنێ ئەو لیژنەیە گەیشتە هەرێم ئەمڕۆ گەیشتنە وەزارەت و دەستیانكردوە بەكارەكانیان".


ناوبراو وتیشی:"ئێمەش وەك وەزارەت بەرلەهاتنی لیژنە باڵاكەی وردبینی لەدوو هەفتەی ڕابردودا كۆمەڵێك ئامادەكاریی پێشوەختەمان كردبوو، ئەوانیش هەندێ داواكاری دیكەیان هەبوو بۆیان ئامادەكراو لەڕێگەی ئیمەیڵەوە بۆیان ڕەوانە كرایە، ئەم لیژنەیەش هەر داواكاریەكیان هەبێت بۆیان ئامادەدەكرێت".


ڕونیشیكردەوە، "وەزارەتی خوێندنی باڵا یەكێكە لەوەزارەتە گەورەكان و سەرجەم زانكۆ حكومیەكان بەستراونەتەوە بەوەزارەت، نزیكەی 20 هەزار فەرمانبەری هەیە لەگەڵ حەوت هەزارو 500 مامۆستا كە وانە دەڵێنەوە لەسەرجەم زانكۆكان و دیوانی وەزارەت".
















زۆرترین بینراوەکان