بەریتانیا داوایه‌ك ئاراسته‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی ده‌كات


نەتەوە  |   10:13:34 2018-02-13  |   (554) جار خوێندراوەتەوە

وەزیری دەرەوەی بەریتانیا لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا داوا لە حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات بەزووترین کات گەمارۆ لەسەر فڕۆکەخانەکانی کوردستان هەڵبگرێت و دەست بە گەشتە نێودەوڵەتییەکان بکرێتەوە.
A+    A-

 

بەپێی راگەیه‌ندراوێکی وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا، لە دوایین پەیوەندیی تەلەفۆنیی نێوان بۆریس جۆنسن و حەیدەر عەبادی دا، کە چەند رۆژێک لەمەوبەر ئەنجامیانداوە، جۆنسن داوای لە عەبادی کردووە بەزووترین کات رێگە بە دەستپێکردنەوەی گەشتە نێودەوڵەتییەکانی فڕۆکەخانەکانی هەرێم بدات.

 
وه‌ك له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه‌ هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا باسی چەند بابەتێکی دیکەیشیان کردووە، لەوانە: لەناوبردنی داعش، هەڵبژاردنەکانی عێراق، گفتوگۆکان لەنێوان هەرێمی کوردستان و بەغدا، رەوشی ئەمنیی عێراق و کۆنگرەی ئاوەدانکردنەوەی عێراق کە ئێستا لە کوێت بەڕێوەدەچێت.


جێی باسه‌ بەهۆی ئەنجامدانی گشتپرسی باشووری کوردستان بۆ سەربەخۆیی لە 25/9/2017 دا، حکومەتی عێراق چەند گەمارۆیەکی بەسەر‌ هەرێمی کوردستاندا سەپاندن، كه‌ یەکێک لەوانه‌ داخستنی گەشتە نێودەوڵەتییەکانی فڕۆکەخانەکانی هەولێر و سلێمانی بوو، بڕیاره‌كه‌ رۆژی 29/9/2017 جێبەجێکرا و تاوەکو ئێستاش کاری پێدەکرێت.
 
















زۆرترین بینراوەکان