وه‌زاره‌تی دارایی موچه‌ی ئه‌م فه‌رمانبه‌رانه‌ راده‌گرێت


نەتەوە  |   00:35:56 2018-02-13  |   (1,511) جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی موچەی ژمارەیەك فەرمانبەر راده‌گرێت و به‌رپرسێكی حكومیش هۆكاره‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات.
A+    A-

 

ڤیان حسێن، بەڕێوەبەری گشتی پلاندانان لەوەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم رایگەیاند: بەبێ ئاگاداری ئێمە، وەزارەتی دارایی موچەی ژمارەیەك فەرمانبەری راگرتووە، كە مۆڵەتی خوێندنیان پێدراوە.

 

وتیشی: "دوای بەدواداچوون لەلایەن وەزارەتی داراییەوە پێمانڕاگەیەنراوە كە لەمەوداو دەبێت ساڵانە پلانی خوێندن پەسەند بكرێت، نەك پێنج ساڵ جارێك، ئەمساڵ وەزارەتی تەندروستی پلانی پەسەندكراوی خوێندنی نەبووە، بۆیە موچەی ئەو فەرمانبەرانە راگیراوە".


سەبارەت بەچارەسەركردنی كێشەكە، د.ڤیان حسێن وتی: "داوامان لەسەرجەم فەرمانگەكان كردووە، پلانی خوێندنی ئەمساڵ بەگوێرەی پێداویستی خۆیان بەرزبكەنەوە، چەند فەرمانگەیەك رەوانەی كردووە، دوای گەیشتنی پلانی خوێندنی 2018-2019ی هەر حەوت فەرمانگەكە، لەلایەن وەزارەتەوە پەسەند دەكرێت و فەرمانی پێدەردەكرێت، ئەوكاتەش لەلایەن داراییەوە موچەكانیان بۆ خەرج دەكرێتەوە".
 
















زۆرترین بینراوەکان