سندی دەبێتە هۆی مردن بۆ ئەوانەی ئەم نەخۆشییەیان هەیە


نەتەوە  |   21:32:25 2018-02-12  |   (2,077) جار خوێندراوەتەوە

گۆڤاری (ناتور ئارتست) ی ئەڵمانی، هۆشداری دەداتە ئەو نەخۆشانەی حەبی هێوركەرەوەی پەستانی خوێن دەخۆن، هەرگیز لەو كاتەدا سندی (گرێفووت) نەخۆن.
A+    A-

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە بێت كە گۆڤارەكە لە زانیاریی توێژینەوەیەكی پزیشكی وەری گرتووە، لەناو میوەی سندی (گرێفووت)دا، مادەیەك هەیە بە ناوی "نارنگین"، نایەڵێ حەبی هێوركەرەوەی پەستانی خوێن كاریگەریی دروست بكات، ئەمەش وا دەكات زیان بە تەندروستی نەخۆشەكە بگەیەنێت، بەتایبەتی ئەگەر زۆر پێویستی بەو دەرمانە هەبێت.

 

وەك توێژەران باسی دەكەن، خواردنەوەی پەرداخێك شەربەتی سندی، هۆكارە بۆ ئەوەی بە تەواوی كاریگەریی حەبەكە بشێوێنێ.
















زۆرترین بینراوەکان