هەناردەكرنی نەوتی كەركوك دەستپێدەكات


نەتەوە  |   17:45:28 2018-02-12  |   (175) جار خوێندراوەتەوە

هەناردەكردنی نەوتی كەركوك بۆ ئێران دەستپێدەكات و رۆژانە 60 هەزار بەرمیل نەوت بەمەبەستی پاڵاوتن، لەرێگەی تانكەرەوە بۆ پاڵاوتگەیەكی ئەو وڵاتە دەگوازرێتەوە، ئەوەش بەگوێرەی بڕیارێکی وەزارەتی نەوت.
A+    A-


لە پەراوێزی كۆنگرەی كوێتدا بۆ ئاوەدانكردنەوەی عیراق، كە ئەمڕۆ دووشەممە 2018/2/12 لەکوێت دەستی بەكارەكانی كرد، راكان سەعید پارێزگاری كەركوك بە وەكالەت، بەئاژانسی روێتەرزی راگەیاندووە: ئەم مانگە هەناردەكردنی نەوتی كەركوك بۆ شاری كرماشانی ئێران دەستپێدەكات.

 

ئەوەشی ئاشکراکردووە کە دەستپێكردنی هەناردەكردنی نەوت لە كەركوكەوە بۆ ئێران لەسەر بنەمای ئەو رێكەوتنەیە كە لەماوەی رابردوودا لە نێوان هەردوو وڵاتدا ئیمزاكراوە.

 

دەشڵێت: "بەپێی رێككەوتنەكە، بڕیارە بڕی هەناردەكردنی نەوتی كەركوك بۆ ئێران بگاتە 60 هەزار بەرمیل لە رۆژێكداو بریاربووە رێكەوتنەكە لەمانگی 1ی ئەمساڵدا بچوایەتە بواری جێبەجێكردنەوە، بەڵام بەهۆی كێشەی تەكنیكییەوە، دواخرا.
















زۆرترین بینراوەکان