درامای دەریای نێو دڵم کە ئێستا لە کوردستان بینەرێکی زۆری هەیەو لەتورکیاش کۆتایی نەهاتووە، بەڵام بە کوژرانی کارەکتەری سەلما "دیار" و "سەردەم" رۆڵەکەیان کۆتایی دێت.
ئەویش دوای ئەوەی دیار لەگەڵ سەردەمدا دەگەڕێنەوە بۆلای یەکتری و هاوسەرگیریی دەکەن و منداڵێکیان دەبێت، بەڵام لەکۆتاییدا هەردووکیان لەلایەن براکانی سەلماوە دەکوژرێن.
سەباحەت قوماش، ناسراو بە مەلەکی درامای "گوڵی رەش" تەمەنی 26 ساڵەو بەشداریی لە 5 درامادا کردووە، کە گرنگترینیان حەرەمی سوڵتان و گوڵی رەشە.
